ئەلجەزیرە: ئامانجەکانی ئەمریکا لە شەڕی ئابووریی لەگەڵ ئێران، مسۆگەر نابێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446308-ئەلجەزیرە_ئامانجەکانی_ئەمریکا_لە_شەڕی_ئابووریی_لەگەڵ_ئێران_مسۆگەر_نابێ
کەناڵی ئەلجەزیرە بەئاماژە بە حیساباتی هەڵەی ئەمریکا لە شەری ئابووریی لەگەڵ ئێراندا ڕایگەیاند کە ئامانجەکانی ئەو شەڕە تازە، مسۆگەر نابێ.
(last modified 2026-08-27T14:40:47+00:00 )
ئاب 27, 2026 19:54 Asia/Tehran
  • ئەلجەزیرە: ئامانجەکانی ئەمریکا لە شەڕی ئابووریی لەگەڵ ئێران، مسۆگەر نابێ

کەناڵی ئەلجەزیرە بەئاماژە بە حیساباتی هەڵەی ئەمریکا لە شەری ئابووریی لەگەڵ ئێراندا ڕایگەیاند کە ئامانجەکانی ئەو شەڕە تازە، مسۆگەر نابێ.

کەناڵی ئەلجەزیرە لەوتارێکی کورتدا لەژێر ناوی "بۆچی ئێران لەژێرباری سزاو گەمارۆی ئەمریکا، لێک هەڵناوەشێ"، نووسی: لەڕۆژانی ڕابردوودا ئەمریکا لە چوارچێوەی شەڕی ئابووریی دژی ئێران، بازنەی گەمارۆکانی بەرفراوان کرد کە دەم و دەزگەو پێکهاتەو ئەو کۆمپانیانەی لەگەڵ ئێران مامەڵە دەکەن، لەخۆ دەگرێ و هاوکات کۆنترۆڵی خۆی بەسەر تیجارەت و هەناردەی نەوت، چڕ دەکاتەوە.

ئێران پشت ئەستوورە بە پێنج بازاڕی سەرەکی کە وەک خوێنبەرە سەرەکییەکان بۆ تیجارەتی دەرەوەیی، رۆڵ دەبینن وبریتین لە؛ چین، ڕووسیا، تورکیا، عێڕاق و ئیمارات، شوێنێک کە ساڵانە دەیان ملیار دۆلار لەو بازاڕانەوە تێدەپەڕێ.

بەقسەی شارەزایانی ئابووری، تاران هێشتا چەند ڕێگایەکی هەیە بۆ بازدان بەسەر گەمارۆکاندا بەتایبەت لەڕێی بازرگانیکردن لەگەڵ چین. لە قۆناخی هەنووکەدا، ئەمریکا پاش ئەوەی لە شەڕی سەربازیی ئامانجە ڕاگەیێندراوەکانی هەمبەر بە ئێران، نەهاتەدی، لەهەوڵی کەڵک وەرگرتن لە گوشاری ئابورییە بۆ گەیشتن بە دەسکەوتە سیاسییەکان.

لەبەرامبەردا، تاران گرەوی لەسەر کۆنترۆڵی لێکەوتەو دەرئەنجامەکانی ئەو شەڕە ئابوورییە کردووە بێ ئەوەی هیچ ئیمتیازێک بدات. لەوبارەوە، توێژەرانی ئابووری جەخت لەوە دەکەن کە ئابووریی ئێران بەرگەی گەمارۆکان دەگرێ و تاران پاش چەند دەیە گوشاری ئابووری، بەرەوڕووبوونەوەی ئەو گەمارۆیانە بۆی بووەتە بابەتێکی ئاسایی.

بەپێی ئەو ڕوانگەیە، هەڕەشەی ئابووریی تازەی ئەمریکا دژی ئێران، جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ گەمارۆکانی پێشوود نییەو فەکتەری تازە لە گەمارۆکانی ئێستادا لە گوشارخستنەسەر وڵاتان، کۆمپانیاکان و بانکە جیهانییەکان بۆ پێش گرتن بە مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئێران، لەچوارچێوەی سزاو گەمارۆی لاوەکیی شاراوەیە. بەپێی ئەو راپۆرە، بەگشتی ئەمریکا بەرلەوەش هەوڵی زۆری دابوو سەرچاوە دراڤییەکانی ئێران بلۆکە بکا بەڵام لە گەیشتن بەو ئامانجەی سەرکەوتوو نەبووە.