گرووپی عەرەبی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاشتی ناوچەیی پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی داگیرکەریی ئیسرائیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446300-گرووپی_عەرەبی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_ئاشتی_ناوچەیی_پەیوەستە_بە_کۆتاییهاتنی_داگیرکەریی_ئیسرائیل
گرووپی وڵاتانی عەرەب لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: ئاشتی دادگەرانە، تۆکمەو پاوەجێ لە ناوچە بێ کۆتایی هێنان بە داگیرکەریی ئیسرائیل مسۆگەر نابێ.
(last modified 2026-08-27T14:38:05+00:00 )
ئاب 27, 2026 15:54 Asia/Tehran
  • گرووپی عەرەبی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاشتی ناوچەیی پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی داگیرکەریی ئیسرائیل

گرووپی وڵاتانی عەرەب لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: ئاشتی دادگەرانە، تۆکمەو پاوەجێ لە ناوچە بێ کۆتایی هێنان بە داگیرکەریی ئیسرائیل مسۆگەر نابێ.

"عولیا ئەحمەد سەیف ئالی سانی" باڵێۆز و نوێنەری قەتەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نوێنەرایەتی لە گرووپی وڵاتانی عەرەبی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین جەختی کرد کە دەبێ مافی گەلی فەلەستین بۆ دیاریکرانی چارەنووسیان لەبەرچاو بگیردرێ.

نوێنەری وڵاتانی گرووپی عەرەب لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیی کرد لە چوونەسەری ژوماری ئەو وڵاتانەی دەوڵەتی فەلەستین بە رەسمییەت دەناسن.

ئالی سانی لەهەمان کاتدا، پێشێلکرانی ئاشکراو بەردەوام لەلایەن رژیمی زایۆنیستی لە سەرتاسەری سەرزەوینی داگیرکراوی فەلەستین بۆ نموونە، نەیارەتی لەگەڵ پرۆژەی پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی شەرمەزار کرد.

باڵیۆزی قەتەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها جەختی کرد: ئەو کردەوە، ڕەتکردنەوەی راستەوخۆی پلانی تۆکمەیە، جێبەجێکرانی دەخاتەمەترسی و هەوڵە گشتییەکان بۆ گەیشتن بەئاشتییەکی دادگەرانەو پاوەجێ لەبنەڕەتڕا لاواز دەکا.

نوێنەری گرووپی وڵاتانی عەرەبی هەروەها خوازیاری جێبەجێکرانی بەتەواوەتی گەڵاڵەی تۆکمەی پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین بوو.