-
بهشی کوردی له زانکۆی راپهڕین دادهخرێت
ئهیلوول 27, 2020 02:45زانکۆی راپهڕین بڕیاریداوه بهشی کوردی لهزانکۆکه دابخات و مامۆستاکانی بهشهکهش ناڕهزایی دهردهبڕن.
-
لە 24 کاتژمێردا تورکیا حەوت جار بۆردومانی ناوچەکانی دهۆکی کردووه
ئهیلوول 26, 2020 15:31فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلول، بۆردومانی گوندێکی سەر بە ناحیەی باتیڤیایان کرد کە لەماوەی 24 کاتژمێردا حەوتەم هێرشە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک.
-
لە هەرێمی کوردستان 33 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
ئهیلوول 26, 2020 12:03وەزاڕەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 33 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
-
پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەرباکووری عێراق
ئهیلوول 26, 2020 04:05سەرچاوە عێراقیەکان شەوی هەینی لەسەر شەممە باسی پەلاماری ئاسمانی وتوپخانەیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراقیانکرد.
-
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری ھاوکاری بۆ دابین کردنی سەقام و ئاسایشتی عێراق دەکات
ئهیلوول 25, 2020 20:04نێچیرڤان بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستان رایگهیاند، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی،ھەر بۆیە ئامادەن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات دا.
-
گەندەڵی لە ھەرێم لە سەداسیی زیاتری داھاتی نەوت ناھێڵێتەوە
ئهیلوول 25, 2020 09:41پەرلەمانتارێکی ھەرێم ڕایگەیاندووە:گەندەڵی لە ھەرێم لە سەداسیی زیاتری داھاتی نەوت ناھێڵێتەوە و ئیدی موچەی خەڵک بە چی بدرێت.
-
ئەمریکا بارەبووی کریستیانە ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات
ئهیلوول 25, 2020 09:15بە مەبەستی هاوکاری کردنی ئەو کریستیانانەی لە ناوچەکانی عێراقەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە ھەروەھا ئەوانەش کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، ئەمریکا یارمەتیی دارایی رێکخراوێکی مرۆڤدۆستانەی هەولێر دەکات.
-
لە ئێستادا شاندێکی دادوەریی هەرێمی کوردستانیش سەردانی بەغدای کردووە
ئهیلوول 24, 2020 04:32نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ تاوتوێ کردنی ڕەھەندی یاسایی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردن و یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی دادی هەرێم و عێراق، شاندێکی دادوەری لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە گەیشتووەتە بەغدا.
-
چین بڕیاری داوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیات بنێت
ئهیلوول 23, 2020 20:02بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاندووە، وڵاتی چین بڕیاریداوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیاتبنێت کە چەندین سێکتەری جیاجیا لە خۆی دەگرێت.
-
هاوژینی کاوه گهرمیانی: تا ئێستا لە ھیچ دۆسیهیەکی تیرۆردا، تیرۆرکەران سزا نەدراوان و دۆسییەکانیشیان لەدادگاکانی کوردستان داخراون
ئهیلوول 23, 2020 17:57شیرین ئهمین، هاوژینی رۆژنامهنووسی تیرۆرکراو کاوه گهرمیانی لە نامهیهک دا بۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاندووە: تا ئێستا لە ھیچ دۆسیهیەکی تیرۆردا، تیرۆرکەران بەسزای یاسایی نەگەیهنراون و دۆسییەکانیان لەدادگاکانی کوردستان داخراون، لەم ڕوانگەیەوە وەک خێزانی شەھیدی قەڵەم کاوەگەرمیانی و ھاوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆماردەکەم.