-
عەلی حەمەساڵح : ئەوەی کراوە گەندەڵی خراپەکاریە، با پێکەوە چاکی بکەین
کانونی یهکهم 13, 2019 09:20بەرپرسی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانی عیراق باس لەو هێرشانە دەکات کە بەهۆی دواکەوتنی پرۆژەیاسای چاکسازی کراوەتە سەریان و رایدەگەیەنێت، "پرۆژە یاسای چاکسازی دواکەوت، ھەمو ڕۆژ بە بەرنامە ھێرش دەکرایە سەرمان و دەیانوت، ئەو پرۆژەی گۆڕان دەیوت، رێککەوتنم بۆ کردوە، درۆیە، کوا؟".
-
قوباد تاڵەبانی: پەسندکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی بابەتێک نیە بۆ موزایەدە کردن
کانونی یهکهم 13, 2019 12:36جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عیراق وتی پرۆژەیاساکە دوای گفتوگۆیەکی تێرو تەسەلی سەرۆکی حکومەت، لەلایەن بەندەو هەموو وەزیرەکان پەسندکراوە، بۆیە ناکرێت، بکرێتە دەسکەوت بۆ هیچ کەس و لایەنێکی دیاریکراو.
-
بڵاوکرانەوەی دەقی پرۆژە یاسای چاکسازی هەرێمی کوردستان
کانونی یهکهم 13, 2019 06:38دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی کوردساتانی کرد، دوێنێ پێنجشەممە دەقی پرۆژە یاساکە بڵاوکرایەوە.
-
زیادکرانی ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ٥٠٠ هەزار بەرمیل لەرۆژدا
کانونی یهکهم 12, 2019 12:29دامەزراوەی ئێس ئەند پی گلۆبال ڕاپۆری دا، هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بەشێوەیەکی کەم وێنە زیادی کردووەو گەیشتووەتە ٥٠٢ هەزار بەرمیل لەڕۆژدا.
-
پرۆژەیاسای چاکسازییەکان لەلایەن حکومەتەوە خرایە بەردەست پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق
کانونی یهکهم 12, 2019 12:21سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پڕۆژەیاسای چاکسازیەکان لە هەرێم پاش پەسەندکران لە ئەنجومەنی وەزیران،خراوەتە دەست پەرلەمان.
-
حکومهتی ههرێم پڕۆژهیاسا مشتومڕ سازکەرەکەی ڕهوانهی پهرلهمانی کوردستان دهکات
کانونی یهکهم 11, 2019 12:44لهکۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان لە پاش پهسهند کرانی پڕۆژهیاسای چاکسازیی، ڕاستهوخۆ ڕهوانهی پهرلهمان دهکرێت بۆ پهسهندکردن.
-
شێخ سدیق عەبدولعەزیز رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کانونی یهکهم 10, 2019 04:11شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای گەورەی هەڵەبجە و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
-
گەندەڵیی ئابوریی لەهەرێمی کوردستان لەماوەی پێنج ساڵدا گەیشتە٤٢٣ملیار دینار
کانونی یهکهم 09, 2019 15:07سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، ئاستی گەندەڵیی دراڤیی ئاشکرابوو لە هەرێم لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە٤٢٣ ملیارد دینار.
-
پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش، تەیار دەکرێت
کانونی یهکهم 09, 2019 09:49وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش ڕایگەیاند کە ئەو بنکە سەربازییە زیاتر لە ١٠٠ زرێپۆش و جیهازاتی سەربازی تر دەداتە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
-
داوای هەولێر بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی داعش
کانونی یهکهم 09, 2019 09:44بەرپرسی دەزگای پێوەندیە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری هاوکاری کۆمەڵی جیهانی بە هەرێم بوو بۆ بەرنگاربوونەوەی داعش و رێگرتن لە گەڕانەوەی .