-
داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهاتنی هێزی سەربازیی یەکپارچە
تشرینی دووه‌م 12, 2019 12:01سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ لە ئاهەنگی دەرچوونی ژمارەیەک ئەفسەردا وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە پێویستە هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی هێزێکى سەربازیی تۆکمه و له‌ئاستى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێت که‌له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هه‌ن، بتوانێت ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌کان ببێته‌وه، پشت به‌خۆى ببه‌ستێت.
-
دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری کەرکوک دەرکرد
تشرینی دووه‌م 12, 2019 15:30دەستەی نەزاهەی عیراق ئاشکرایکرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی لە پارێزگای کەرکووک دەرکردووە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئەو بودجەیەی بۆ شارەکە لە دوای جەنگی داعش بۆی تەرخان کرابوو، تۆمەتباری یەکەمیش پارێزگاری شاری کەرکووکە .
-
سوپای تورکیا جارێکی تر ھێندێک نشینگەی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد
تشرینی دووه‌م 12, 2019 14:59فڕۆکە جەنگییەکانیی سوپای تورکیا جارێکی تر ناوچە ئاوەدانەکانیی ستانی هەولێری هەرێمی کوردستانیان بە تووندی بۆردومان کردووە.
-
١٠٠ هەزار واژۆ بۆ شەرمەزار کردنی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە لایەن تورکیا لە باکووری سوریا
تشرینی دووه‌م 12, 2019 04:39لیژنەی دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی جینۆسایدکردنی دژی کوردان بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی کوردانی سوریا هەڵمەتی کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار واژۆ لە هەرێمی کوردستانی راگەیاند .
-
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له چاکسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کرده‌وه
تشرینی دووه‌م 12, 2019 04:24سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی راسپارد، که لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونى پرۆسه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه پێکبهێنن و هه‌نگاوى کرده‌یى له رێکخستنه‌وه‌ى بواره‌کانى کارگێڕى و یاسایى بنێن.
-
دزەیی: نائارامیی لەئێراق وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدای ڕاگرت
تشرینی دووه‌م 11, 2019 12:59بەرپرسی دەزگەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: نائارامی وخۆپێشاندان لە عێراق، ڕەوتی وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدای ڕاگرتووە.
-
گیرانی " کەسی پێوەندیدار" بە کوژرانی دوو ئەفسەری پێشمەرگە
تشرینی دووه‌م 11, 2019 08:47وەزارەتی پێشمەرگە له‌باره‌ی کوژرانی دوو ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه.
-
نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د بن زاید دۆخى ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد
تشرینی دووه‌م 11, 2019 04:09سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منى له عێراق و ناوچه‌که کرده‌وه.
-
لەنێوبرانی حەشارگەکانی داعش لە هەڵمەتی هێزی پێشمەرگە لە توزخورماتو
تشرینی دووه‌م 10, 2019 05:34هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە هەڵمەتێکدا بە پاڵپشتیی ئاسمانیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی فەرەنسی توانی حەشارگەکانی داعش لە ناوچەکانی گردوپەڕی توزخورماتو لەنێو بەرێت.
-
مەسرور بارزانی کەمپی ئاوارەکانی کوردی سوریای بەسەر کردەوە
تشرینی دووه‌م 09, 2019 12:59مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کامپی بەردەڕەشی کرد کە بووەتە لانەی ئاوارەکانی کوردی سوریا و لە کێشەو و پێداویستییەکانیانی کۆڵیەوە.