وشداری قاسمی لەبارەی درێژەی هەوڵە ڕمۆزنانەکانی لاگرانی ترۆریسم دوای داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i315381-وشداری_قاسمی_لەبارەی_درێژەی_هەوڵە_ڕمۆزنانەکانی_لاگرانی_ترۆریسم_دوای_داعش
وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وشداری دا: جیهانی ئیسلام و جیهانی عەرەب بۆ خەبات دژی ترۆریسم پێویستی بە وشیاری و تێبینی هەیە ، چوونکا کەسانیک کە لەبەدی هێنانی ئەو گرووپانە و برەو دان و ڕاهێنانی ئەم بیرۆکەیە بەشی زۆریان هەیە، بێکار دانانیشن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2017 16:00 Asia/Tehran
  • وشداری قاسمی لەبارەی درێژەی هەوڵە ڕمۆزنانەکانی لاگرانی ترۆریسم دوای داعش

وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وشداری دا: جیهانی ئیسلام و جیهانی عەرەب بۆ خەبات دژی ترۆریسم پێویستی بە وشیاری و تێبینی هەیە ، چوونکا کەسانیک کە لەبەدی هێنانی ئەو گرووپانە و برەو دان و ڕاهێنانی ئەم بیرۆکەیە بەشی زۆریان هەیە، بێکار دانانیشن.

 "بەهرام قاسمی"  ڕۆژی چوار شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی جیهانیی مۆحیبانی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع) و لێکدانەوەی مەسەلەی تەکفیرییەکان ، لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنیری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن؛ بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکەی تەکفیرییەکان ، لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێرانی؛ بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکەی دەمارگرژی و تەکفیری  لە گرەوی ئیرادەی جیهانی زانی و وتی: ئەم بیرۆکەیە هەموو جیهانی داوەتە بەر ئامانجی خۆیەوە و بەرەو ڕووی گیرو گرفت و ئالۆزیی کردووە.

 وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی وتی: خەرجی یەکجار زۆر بۆ پشتگری لە تاقمی ترۆریستی داعش لە ڕوانگەی هزری ، ئیدئۆلۆژیک، چەک و چۆڵ و فێرکاری لە لایەن ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە هەبووە بەڵام ئەوان لە عیراق و سوریا بەرەو ڕووی شکستی بەرچاو بوونەوتەوە و دوایین پێگەی خۆیان جێ هێشت و پاشەکشەیان کرد .

 قاسمی وتیشی : لە ڕاستی دا ترۆریستان دەگەڕێنەوە بۆزێدی  خۆیان لە ژمارێک لە وڵاتانی جیهان ، چوونکا بەکرێگیراوانێک بوون لە خزمەت ئامانجە نگریسەکانی ژمارێک لە وڵاتاندا.

کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی جیهانی مۆحیبانی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت(ع) و لێکدانەوەی مەسەلەی تەکفیرییەکان ڕۆژی چوار شەممە بە ئامادە بوونی ٥٠٠ خاوەن بیری جیهانی ئیسلام لە تاران دەستیبەکار کرد .