کانونی یه‌که‌م 12, 2017 17:21 Asia/Tehran
  • عەلەوی: توندڕەویی خوازیی ، هەوڵ و جم و جۆڵی تیرۆریستی لێ دەکەوێتەوە

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: توندڕەویی خوازیی مەزهەبی لە هەر دینێکدا جم و جۆڵی نائاوەزانەو پڕکێشەی وەک تیرۆریزمی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆن، سەیید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی "تیرۆریزم، توندڕەویی خوازی و ئاسایشی ناوچەیی لە ڕۆژاوای ئاسیا" لە تاران بەئاماژە بەوەی کە توندڕەویی خوازی مەزهەبی لە هەر دینێک جم وجۆڵی دوورەئاوەز و پڕکێشەی وەک تیرۆریزمی لێ دەکەوێتەوە، وتی: بۆ ناسینی تیرۆریزم دەبێ بەستێن و ڕیشەکانی بناسرێ.

عەلەوی وتیشی : مەزهەب و دین، سەرچاوەی تیرۆریزم نییەو ئەوەی کە ئوروپا و ئەمریکا هەوڵیان دا، ئیسلام وەک سەرچاوەی تیرۆریزم لەقەڵەم بدەن، ئەوە بابەتێکە کە دەبێ لە دانیشتن و کۆبوونەوەکان لێک بدرێتەوە.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆ رەوتە تیرۆریستییەکانی وەک داعش زەبری کارییان وێکەوتووە، وتی: ئەمڕۆ داعش هیچ سەروەریی و دەسەڵاتێکی نییە بەڵام هەیەو لەهەوڵی داگیرکردنی خاک لە ئەفغانستان، پاکستان و ئاسیای ناوەندین هەتا لەو ڕێگەوە بیرۆکەی خەلافەتی ئیسلامی بەڕای خۆیان ببوژێننەوە.

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، ئیستعمار، داگیرکردن و بێ ڕێزی کردن بە موسڵمانانی وەک بەستێن بۆ سەرهەڵدانی توندڕەویی خوازی ناوبرد و وتی: تووڕەیی وەهابییەت لە عەرەبستان، لە هۆکارەکانی توندڕەویی خوازییە کە ئایینزا ئیسلامییەکانی تەکفیر و قەتڵ و کوشت وبڕی موسڵمانانی حەڵاڵ کردووە.

سەرپەیڤ