لاریجانی: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕەشەکوژی لەناوچە کۆتایی پێ نەهاتووە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەناوچە نەبڕاوەتەوە، وتی: لە دانیشتنیه ئیسلامئاباد، ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی ناوچەیی ئەو دیاردەیە تاووتوێ دەکرێ.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، عەلی لاریجانی ئەمڕۆ شەممە بەرلەجێهێشتنی تاران بەرەو ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی "کێشەکانی بەردەم بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم" لەنێو پەیامنێراندا وتی: پرسی تیرۆریزم لەناوچە کۆتایی پێ نەهاتووە ئەگەرچی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەبەین چووە.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران ، تاووتوێی دەوری هاوکارییە ناوچەییەکان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی لە ئامانجەکانی دیکەی سەفەر بۆ ئیسلامئاباد زانی و وتی: تیرۆریستانی داعش دەتوانن لە وڵاتانی دیکەش دەسبەکەن بە چالاکی وهەوڵی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بۆیە هەستیارەتی وڵاتانی ناوچە لەوبارەوە جێی سەرنجە.
لاریجانی وتیشی: زلهێزان ئەوجۆرەی ئیدیعا دەکەن بەرەنگاری تیرۆریزم نابنەوە، بۆیە دەبێ لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم پشت بەوڵاتانی ناوچە ببەسترێ.
ناوبراو، ئاماژەی کردە هۆگریی ڕووسیاو پاکستان و هەندێ وڵاتی ناوچە بۆ سازدانی دانیشتنی کێشەکانی بەرەدەم بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و وتی: ڕەوتی وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم گەڕاوەتەوە ناوچە، لەمەڕ پرسی سووریاو عێراقیش وڵاتانی دیکە یارمەتییەکی ئەوتۆیان ئەنجام نەداوەو ئەوە وڵاتانی ناوچە بوون کە هەوڵیاندا کێشەکە چارەسەر بکەن.
سەرۆکی دەزگەی یاسادانانی ئێران وتی: لەپەراوێزی ئەو کۆبوونەوانە لەگەڵ ژمارێک بەرپرسی بەشدار و هەروەها کاربەدەستی پاکستانیش لەمەڕ هاوکارییە دوو قۆڵییەکان، هاوکاریی ناوچەیی و هەروەها دەوری پەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم ڕاوێژ دەکرێ.
دانیشتنی کێشەکانی بەردەم بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمو دەوری هاوکارییە ناوچەییەکان سبەی یەکشەممە بەئامادەبوونی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران، پاکستان، ڕووسیا، ئەفغانستان، چین و تورکیا لە ئیسلامئاباد بەڕێوەدەچێ.