ئەمیر پوردەستان: داعش بۆتە ئامرازی گوشاری ئەمریکا دژ بە ئێران، ڕووسیا و چین
سەرۆکی ناوەندیی توێژینەوەی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئیران، گرووپی تیرۆریستیی داعشی بە ئامرازی دەستی ئەمریکا بۆ وەبن گوشار نانی ئێران، ڕووسیا و چین زانی و وتی: هێزە سەربازییەکانی ئێران هەموو جم و جۆڵی داعش لە ناوچەکەیان بە تەواوەتی لە ژێر چاوەدێریدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئیران؛ "ئەمیر سەرتیپ پوردەستان" ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمێکدا لە تاران، وتیشی: ئەندامانی داعش لە ئێراق و سووریا خەریکی گوێزرانەوە بەرەو ئەردەن و ئەفغانستانن، خوێندنگەکانی وەهابیش هەر خەریکی دابین کردنی هێزی نوێ بۆ داعشن و ئیستا وەکوو ئامرازێکن لە دەستی ئەمریکا بۆ وەبن گوشارنانی ئێران، ڕووسیا و چین.
سەرۆکی ناوەندیی توێژینەوەی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئیران، هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ستراتژییەکی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران پێناسە کردووە، وتیشی: ستراتژیی ئەمریکا دەکارهێنانی هەموو توانای سیاسی، شەڕی سەخت، نەرم، نیوە سەخت، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دونیای نێت و ئینتێرنەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە.
ئەمیر پوردەستان ئامانجی دیکەی دوژمنی تووش کردنی ئێران بە کێشەی گرووپە تیرۆریستیی و تەکفیرییەکان ڕاگەیاند و وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هەموو تواناوە هەموو جم و جۆڵی تیرۆریستانیان لە سنوورەکانی ناوچە و بەدەر لە ناوچە ، لە زەوین و ئاسمان و دەریاوە لە ژێر چاوەدێریدایە و لە وردیاتی توانای جەنگی و جم و جۆڵەکانیان ئاگادارن.