ئادار 03, 2018 12:05 Asia/Tehran
  •  فەلاحەت پیشە: ئەمریکا لەهەوڵی هێنانەدی کەشی ڕکابەریی چەکئامیریی لەناوچەیە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا لەهەوڵی بەدیهێنانی کەشی ڕکابەریی چەکئامێریی لەناوچەیە هەتا لە پارەو نەوتی عەرەبستانی سەعوودی سوود وەربگرێ.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە ئەندامی کۆمیسۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس لەبارەی پرس وبابەتی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نێوان ئەمریکاو عەرەبستانی سەعوودی وتی: ئەمریکا بەڕێککەوتنی ناڤۆکی لەهەوڵدایە لە پارەو نەوتی عەرەبستان کەڵک وەربگرێ.

فەلاحەت پیشە وتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا تەنیا بۆ دابین کردنی سەرچاوە دراڤییەکان ڕووی کردۆتە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ عەرەبستان و بێتوو تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بخرێتەبەردەست رژیمی سەعوودی، بێگومان لەداهاتوودا دەبێ چاوەڕوانی قەیرانی ئاسایشی لەناوچەدا بین.

نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: عەرەبستان ناوەندی توندوتیژترین ئایدۆلۆژیاکان لەجیهانی ئەمڕۆ بووەو ئەمریکا بە بن پێ کردنی بنەما یاساییەکانی رۆژی جیهان، هاوکاریی عەرەبستان دەکا.

شاندێک بەسەرۆکایەتی وەزیری وزەی ئەمریکا بڕیارە لەم حەوتەدا بۆ دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ سەعوودییەکان سەردانی لەندەن بکات.

سەرپەیڤ