کانونی یه‌که‌م 25, 2025 18:11 Asia/Tehran
  • پێداگریی لەسەر پەرەی پەیوەندیی ئابووریی و کلتوریی کرماشان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق

لە دیداری "یونس ئەمیری" یاریدەر و راوێژکاری پارێزگاری کرماشان لەگەڵ "فەرامەرز ئەسەدی" کونسوڵی ئێران لە هەولێر، لەبارەی پەرەی پەیوەندییەکانی پارێزگای کرماشان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و پرسەکانی هاوپێوەند بە سنوری شۆشمێ، پەروێزخان، شێخ ساڵەو تیلەکۆ، وتووێژ کرا.

لە چاوپێکەوتنی یونس ئەمیری یاریدەر و راوێژکاری پارێزگاری کرماشان لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر جەخت کرا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی کرماشان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراقیش.

ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو پارێزگایە خاوەن چوار سنوری هاوبەشی پەروێزخان، تیلەکۆ، شێخ ساڵە و شۆشمێیە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، وتی: پەرەی پەیوەندییە تیجارییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان لەو دەروازانەوە، گرینگیەکی تایبەتی هەیەو دەتوانێ کاریگەریی ئیجابی بێ لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هاوردە و هەناردەی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان. فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی ئێران لە هەولێریش وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیی شیاوی تاران و هەولێر، جەختی کرد لەسەر پێویستیی پەرەی بازرگانیی نێوان پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستانی عێراق.

سەرپەیڤ