پێداگریی رۆژنامەوانی جەزاییری لەسەر دەوری سەرەکی و گرنگی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم
شیکاری سیاسیی ئەلجەزاییری جەختی کرد لەسەر دەوری سەرەکی ئێران و میحوەری موقاوەمە لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سادق سەلایمیە نووسەر، شرۆڤەکاری سیاسی و شاعیری جەزاییری وتی: ئێران بە بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا، خزمەتێکی گەورەی کردووە بەهەموو وڵاتانی جیهان.
ئەو شرۆڤەکارەی جەزاییری، پێی داگرت: ئێران بەهۆشیاریی لە دوو بەرەی فەرهەنگی و سەربازی-ئاسایشی شێلگیرانە لەدژ تیرۆریزم دەجەنگێ و پیلانی دوژمنانی ئیسلام وهەروەها بەکرێگیراوانیانی بێ ئاکام کردووە.
سەلایمیە وتی: ئێران لەبواری فەرهەنگیدا هەوڵ دەدا سیمایەکی دروست لە ئیسلامی ڕەسەن بخاتەڕوو و لەبواری ئاسایشیش ڕێگەی نەداوە، تیرۆریزم شوێن پێ لەناو ئێراندا پەیدا بکات.
سەلایمیە وتی: ئەگەر ئێران داکۆکی نەدەکرد لە خەڵکی عێراق لەبەرەوڕووبوونەوەی داعش، ڕەنگە عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچە ئێستا لەدۆخێکی دیکەدابان و تەنانەت وڵاتانی ئوروپاییش لەگەڵ کێشەو گرفتی زیاتر بەرەوڕوو دەبوون.