نوێنەری ئێران لە ئۆپێک : گەڵاڵەی عەرەبستان و ڕووسیا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت ڤیتۆ دەکرێت
نوێنەری ئێران لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپێک ڕایگەیاندووە: ئێران ھاوڕێ لەگەڵ ڤینزۆئێلاو عێراق ، پێشنیاری بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کە لە لایەن عەرەبستان و ڕوسیاوە داکۆکیی لێ دەکرێت، لە کۆبوونەوەی داھاتوودا ڤیتۆ دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، (حسەین کازم پوور ئەردەبیلی) نوێنەری ئێران لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپێک ئێران، جەختی کرد: بە ھاوڕێیەتی دوو وڵاتی ڤینزۆئێلاو عێراق ،پێشنیاری بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کە لە لایەن عەرەبستان و ڕوسیاوە داکۆکیی لێ دەکرێت، لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئەم ڕێکخراوەیەدا ڤیتۆ دەکات.
نوێنەری ئێران لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپێک وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سێ ئەندامی دامەزرێنەری ئۆپێک ئەم گەڵاڵەیە ڕادەوەستێنن وتیشی: گەڵاڵەکەی عەرەبستان و ڕوسیا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت ، پێویستی بە ھاوبیروڕایی تەواوی ئەندامانی ئۆپێکە و دیارە ئەگەر ئەوانە بیانەوێت بە تەنیایی بجوڵێنەوە ئەوە پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ھاوکاری دێتە ئەژمار.
خالید فەلیج وەزیری وزەی عەرەبستان لەم دواییەدا ڕایگەیاند بوو کە بەدووی گەڵاڵەی بەرز کردنەوەی بەرەبەرەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت واتە ئۆپێکە بۆ نەھێشتنی نیگەرانییەکان لەم پەیوەندییەدا.
(حسەین کازم پوور ئەردەبیلی) نوێنەری ئێران لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپێک ئێران، وتووشیەتی: ئەو ڕادە نەوتە لە بازاڕدا گونجاوەو ئۆپێک دەبێ ھەتا کۆتایی ئەم ساڵە زایینییە پێبەندی بڕیارەکەی بێت لە بارەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتەوە .
(حسەین کازم پوور ئەردەبیلی) نوێنەری ئێران لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپێک ئێران،وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتەکانی سەر ئێران و ڤینزۆئێلا و ڕووسیا لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە پێی داگرت: تەواوی وڵاتان دەبێ لە ھەمبەر ئاوا ھەڵس و کەوتێکی ئیستیکبارییانەدا ڕاوەستن و دیارە ئاوا بابەتێکیش سەرەنجام ھەر ڕوو دەدات.
کۆبوونەوەی داھاتووی ڕێکخراوەی وڵاتانی بنێری نەوت واتە ئۆپێک ٢٢ و ٢٣ی ژوئەن بەڕێوە دەچێت .