سەرۆک کۆماری ئێران : تیرۆریزمی تەکفیری ، گەورەترین مەترسیی بۆسەر سیمای ڕەحمانی ئیسلامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i349826-سەرۆک_کۆماری_ئێران_تیرۆریزمی_تەکفیری_گەورەترین_مەترسیی_بۆسەر_سیمای_ڕەحمانی_ئیسلامە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی : تیرۆریزمی تەکفیری و داعش، گەورەترین مەترسیین بۆسەر سیمای ڕەحمانی ئیسلام.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2018 14:47 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران : تیرۆریزمی تەکفیری ، گەورەترین مەترسیی بۆسەر سیمای ڕەحمانی ئیسلامە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی : تیرۆریزمی تەکفیری و داعش، گەورەترین مەترسیین بۆسەر سیمای ڕەحمانی ئیسلام.

 " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێوارەێ سێ شەممە بە کاتی نیۆیۆرک، لە دیداری ژمارێک لە ڕێبەرانیی کۆمەڵگای موسولمان لە ئەمریکا،  ئەرک و بەرپرسایەتی  ڕێبەرانی ئایینی لە مەڕ لێکدانەوەی فەرهەنگی ڕاستەقینەی ئیسلام لە سەردەمیی ئێستای بە یەکجار قوورس زانی و جەختیکرد: موسولمانەکان دەبێ لە هەر ناوچەیەکی جیهان کە تێا دا دەژین، بە ئەخلاق، ڕەفتاری دروست، وەفا بە پەیمان و ڕووڕاستی خۆیان، لە کردەوە دا تەبلیغ بۆ ئیسلام بکەن.

 ڕۆحانی بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانیی ناوچەیی لە خەبات دژی ترۆریستان و بە تایبەتی داعش و بەرەی نۆسرە، بەڕاشکاوی گوتی: ترۆریستانی داعشی بە تاوانکارییەکانیان، جگە لە زۆڵم دەر حەق بە خەڵکیی ناوچەکە، بڕوای گەلانیان بە ئیسلام و دین لە ناو بردووە.

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی  ئێران بە باسکردنیی ئەمەی کە ڕۆڵی ئێران بۆ وەدەرنانیی تاقمەکانی ترۆریستی لە سوریا یەکجار گرنگ بووە ، جەختیکرد: داهاتووی سوریا دەبێ لە لایەن سوریاییەکان و بە دەنگیی خەڵک و هەڵبژاردنەکان دیاری بکرێت.

 سەرۆکی هێزی بەڕێوە ەبرایەتی ئێران گوتیشی: ئەمرۆکە لە سوریا ئاسایشیی زۆرتر دامەزراوە و ئێران هەواڵ ئەدات کە ئاسایشی تۆکمە بگەڕێنێتەوە بۆ سوریا تا بەم چەشنە ئاوارەکانی سوریایی بتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان .