ئێران : بەرهەق بوونی ئێران و زۆربێژیی ئەمریکا بۆ هەموو جیهان دەرکەوتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i349873-ئێران_بەرهەق_بوونی_ئێران_و_زۆربێژیی_ئەمریکا_بۆ_هەموو_جیهان_دەرکەوتووە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەم وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی هەڵوێستی ئێران بە ئاشکرا لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دیاریکراوە، وتیشی : ئەمریکایەکان لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2018 14:04 Asia/Tehran
  • ئێران : بەرهەق بوونی ئێران و زۆربێژیی ئەمریکا بۆ هەموو جیهان دەرکەوتووە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەم وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی هەڵوێستی ئێران بە ئاشکرا لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دیاریکراوە، وتیشی : ئەمریکایەکان لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە .

حەسەن روحانی  کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆگەی  گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی  نیۆیۆرکی کرد بوو ، کاتی گەیشتن بۆ تاران لەنێو کۆڕی پەیامنێران  وتی  :  ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران و زۆربێژیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی  گشتی  نەتەوەیەکگرتووەکان بەرچاو دەکەوێ  . 

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئاماژەی  کردە وتاردانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان  و وتی :   ئەم قسانە تەنیا بووە  هۆی پێکەنینی  سەرۆکانی جیهان  . 

روحانی هەروەها  ئاماژەشی کردە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی  هاوبەشی بەرجام لە پەراوێزی کۆگەی  گشتی  نەتەوەیەکگرتووەکان و  وتیشی  : لەم کۆبوونەوەیە لە ئێران لەبەر پێبەند بوونی بە بەرجام، ڕێزی گرت.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  وتیشی :  تاقمی چوار ویەک  لەم کۆبوونەوەیە  بە بڕشتانە داکۆکی لە بەرجام کرد و ڕایگەیاند  کەناڵێکی تایبەتی بانکی بۆ پێوەندی لەگەڵ ئێرانی دامەزراندووە . 

روحانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی  لە چاوپێکەوتنی دا لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی جۆربەجۆریش  پرسی دوولایەنە و ناوچەیی بەتایبەت پرسی بەرجام و پێوەندی بازرگانی دوو لایەنەی  خستوەتە ئاراوە وتیشی :   سەرانی وڵاتان لەم  چاوپێکەوتنانە پێداگرییان کرد پێبەند بایکۆتەکانی ئەمریکا نابن.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، هەشتەمی مانگی مەی ، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی ڕاگەیاند، کارێک کە لە ناوخۆ و دەرەوە  بەتوندی ئیدانە کرا.