ئێران دەرچوونی بڕیاری گیرانی تاهەتایی بۆ سکرنێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێنی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i351972-ئێران_دەرچوونی_بڕیاری_گیرانی_تاهەتایی_بۆ_سکرنێری_گشتیی_کۆمەڵی_ئەلویفاقی_بەحرێنی_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرچوونی بڕیاری گیرانی تاهەتایی بۆ سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن و دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2018 09:24 Asia/Tehran
  • ئێران دەرچوونی بڕیاری گیرانی تاهەتایی بۆ سکرنێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێنی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرچوونی بڕیاری گیرانی تاهەتایی بۆ سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن و دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد .

دادگای رژێمی ئالی خەلیفە رۆژی یەکشەممە شێخ عەلی سەلمان  سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرێن و دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی  بە تاوانی بێ بنەمای سیخوڕی بو قەتەر ، بە بەندکرانی تاهەتایی مەحکوم کرد .

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم بڕیارەی دادگای بەحرێن گوتی : دەرچوونی بڕیاری گیرانی تا هەتایی بۆ شێخ عەلی سەلمان ، جێگای گومان و دڕدۆنگیی بۆ رای گشتیی و کۆمەڵی نێودەوڵەتی ناهێڵێ کە حکومەتی بەحرێن نەک هەر بەدوای چاکسازی بارودۆخدا  نیە بەڵکوو بڕیاری داوە سەرکوتکاری توندتر و رەوشەکە خراپتر بکات .