جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرەین وتی: ئەندامەتیی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە دەریای سوور، خیانەتە لە گەلی فەلەستین و ئۆمەتی ئیسلامی و عەرەبی.
سەرچاوە بەحرەینیەکان ڕایانگەیاند: سەدان کەس لە زیندانییەکان لە بەندیخانەکانی ئالی خەلیفە مانیان لە خواردن گرتووە.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، ڕۆژی سێشەممەی دوابەدوای سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لەم وڵاتە، بەرپرسی کاروباری سویدی لە شاری مەنامە بانگ کرد.
جەماوەری عێراق لە خۆپیشاندانێکدا لە سێدارەدرانی دوو لاوی بەحرەینی لە لایەن کاربەدەستانی عەرەبستانیان شەرمەزار کرد.
هاوپەیمانی ١٤ی فڤریەی بەحرەین خوازیاری بەشداریی بەرفراوانی خەڵکی ئەم وڵاتە و موسڵمانانی جیهان بوو لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس دا.
جەماوەری بەحرەین لە گردبوونەوەیەک دا، هاودەنگیی خۆیانیان لەگەڵ گەلی فەلەستین و پشتیوانییان بۆ مزگەوتی ئەقسا ڕاگەیاند.
دوابەدوای بانگهێشتکرانی بەرپرسی کاروباری عێراق لە مەنامە بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کۆتاییان بە قەیرانی دیپلۆماسیی سنووردار هێنا.
ئەندامێکی پەرلەمانی بەحرەین باسی نزیک بوونەوەی کاتی چالاکییەکانی هێڵی ئاسمانیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەحرەینی کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە داھاتوویەکی نزیکدا وتی، هاوڕا بووین کە شاندی تەکنیکیی هەردووک لا سەری باڵوێزخانە و کونسوڵخانە گشتییەکان بدەن و ئامادەکاریی کردەیی بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەکان بکەن.
ئەندامێکی شاندی پەرلەمانی ئێران لە بەحرەین ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و بەحرەین، باڵوێزخانەکانی دوو وڵات بەم زووانە دەست بە چالاکییەکانیان دەکەنەوە.