نمایشی موشەکە دور بڕەکانی سپای پاسداران لە رێپێوانی 22 ی رێبەنداندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i357417-نمایشی_موشەکە_دور_بڕەکانی_سپای_پاسداران_لە_رێپێوانی_22_ی_رێبەنداندا
هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە رێگەی رێپێوانی 22 ی رێبەندان لە شاری تاران ، موشەکە دووربڕەکانی ئەم هێزەی نیشاندا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 11, 2019 06:46 Asia/Tehran
  • نمایشی موشەکە دور بڕەکانی سپای پاسداران لە رێپێوانی 22 ی رێبەنداندا

هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە رێگەی رێپێوانی 22 ی رێبەندان لە شاری تاران ، موشەکە دووربڕەکانی ئەم هێزەی نیشاندا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی  موشەکەکانی قەدر ، بە توانایی بڕینی 2 هەزار کیلۆمەتر ، قیام بە توانایی بڕینی 700 کیلومەتر و موشەکی زولفەقار بە توانایی بڕینی 800 کیلۆمەتر ئەمڕۆ دوشەممە لە رێگەی رێپێوانی شکۆمەندی 22 ی رێبەندان لە تاران نمایش کراون .

 جۆرەکانی موشەکی زەوی بۆ زەوی ، ئاست بۆ ئاست  و ئاسمان بۆ زەوی ، جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی زرێیی و نەفەر هەڵگری سازکراوی نێوخۆ و کەلوپەلی دیکەی بەرگریی سازکراوی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش لە ئاڕاستەی رێپێوانی شکۆمەندی 22 ی رێبەندان  لە تاران نمایش کراوە .

 رپێپوانی ساڵهاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە شێوەی هاوکات لە زیاتر لە هەزار شار و 10 هەزار گوند لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامیدا دەسپێبوو .