ئیسماعیل بەقایی: ئەمریکا دان بەم ڕاستییەدا بنێ کە ئێران کۆڵنەدەرە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕوو لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا نووسی: "خۆبەزلەزانین پێشەکییە بۆ ڕووخان. ئەوە تەماحی ئێوە بوو کە پاڵی پێوەنان بەرەو خزمەتکردنی ڕژێمێکی درۆزن و فێڵباز و وڵاتەکەتان پاڵ پێوەنا بەرەو دەستدرێژییەکی نایاسایی و جەنایەتکارانەی دژ بە ئێران.
" ئیسماعیل بەقایی هەروەها نووسی: "پلان و پێشبینییەکانی ئێوە شکستی هێنا، ئارمانجەکان و بیرۆکەکانتان هەڵوەشایەوە و هەڵە ستراتیژیکەکانتان یەک لە دوای یەک دەرکەوت؛ هەموو ئەمانەش لەبەر ئەوەی بوون کە ئێرانتان بە دروستی نەناسیبوو و هیچ دەرکێکی ڕاستینەتان لە خۆڕاگری و ویست و ورەی بەرزی نیشتمانیی ئێرانییەکان نەبوو. خەڵکی ئەمریکا ئێستا پەیامەکی ڕوون و ئاشکرایان بۆ ناردوون، بەڵام بێتوو هەروا ڕاستییەکان لەبەرچاو نەگرن، چاوتان داخەن لەسەر وانەکانی مێژوو و سوور بن لەسەر ئەو ڕێگە پڕ مەترسییەی گرتووتانەتەبەر، دواهاتەکانی ئەم هەڵە موحسابیباتییە گەورەیە، گەلێک واوەتر و بەربڵاوتر لەو شتەی دەبێت کە تا ئێستا بینیوتانە. ئێران وڵاتێک نییە کە بکرێت بە خۆبەزلزانین و لە سەرەوە ڕوانین بیناسن، بە هەڕەشە و گوڕەشە بیترسێنن، یان بە دەستدرێژی بەچۆکیدا بێنن. ئەوەشتان لەبیرنەچێت کە ئەمڕۆ ڕۆژی 13ی خەزەڵوەرە.