تەقینەوەی ٤ کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار و کەوتنەخوارەوەی درۆنێکی دیکە لە گەرووی هورموز
تشرینی دووهم 04, 2026 18:07 Asia/Tehran
ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران باسی تەقینەوەی چوار کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار بەهۆی بەرکەوتنی مین و وەستاندنی دوو گەمیی سەرپێچیکاری دیکە و کەوتنەداوی پهنجا و شەشەمین درۆنی "ئێم کیۆ ناین"ی کرد.
بەپێی ئاگادارینامەی ناوەندی ڕاگەیاندنی سپا، چوار گەمیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار کە بەنیازی تێپەڕین لە ڕێڕەوە قەدەغەکراوەکەی باشووری گەرووی هورموز بوون، بەهۆی کەوتنە بەر مینی دەریایی، تەقینەوە و ئاوریان تێبەربوو، دوو گەمیی سەرپێچیکاری دیکەش وەستێندران. هەروەها خەباتکارانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی هەوافەزای سپای پاسداران کاژێر چوار و نیوی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی دەستپێشخەرانەدا پهنجا و شەشەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێم کیۆناینیان لە ئاسمانی گەرووی هورموز پێکا و خستیانە خوارەوە.