کاربەدەستێکی ڕێکخراوەی نەتەوەکان: ئێران لە پێشەنگانی مافی مرۆڤە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i358727-کاربەدەستێکی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_ئێران_لە_پێشەنگانی_مافی_مرۆڤە_لە_ناوچەی_ڕۆژئاوای_ئاسیادا
یاریدەری کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئێرانی بە پێشەنگێکی مافی مرۆڤ زانی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاداو وتی: ئافرەتانی ئێرانی بە چالاکی نواندن لە بوارە جۆربەجۆرەکان ڕۆڵی ڕێبەرو پێشڕەو دەگێڕن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2019 14:06 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی ڕێکخراوەی نەتەوەکان: ئێران لە پێشەنگانی مافی مرۆڤە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا

یاریدەری کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئێرانی بە پێشەنگێکی مافی مرۆڤ زانی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاداو وتی: ئافرەتانی ئێرانی بە چالاکی نواندن لە بوارە جۆربەجۆرەکان ڕۆڵی ڕێبەرو پێشڕەو دەگێڕن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کیت گیلمۆر» یاریدەری کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری « فەریدە ئەولاد قوباد» سەرۆکی فراکسیۆنی ئافرەتانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و ئەندامانی دیکەی ئەم فراکسیۆنە لە تاران، بە دەربڕینی ئەمەی کە باسی مافی مرۆڤ نابێ بکرێتە سیاسی، وتیشی: تێگەییشتنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە ئێراندا قوڵتر بووەتەوە.

گیلمۆر ھەروەھا ئیسلام ترسێن کردن،ھەڵاواردن لەسەر بنەمای ڕەگەزپەرستی و ھەنگاوی یەک لایەنە خوازانەی ئیدانە کرد.

« فەریدە ئەولاد قوباد» سەرۆکی فراکسیۆنی ئافرەتانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی کێشەی مافی مرۆڤ لە جیھاندا، وتی: ھەڵوێستی ئێران، ئاوڕدانەوەی تایبەتە بەرامبەر بە ئافرەتان و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤانەیان.

سەرۆکی فراکسیۆنی ئافرەتانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر پڕوپاگەندەی دوژمنکارانەی میدیاکانی بیانی لە بارەی ڕەوشتی ئافرەتان و کەمینە ئایینییەکان لە ئێرانیش و وتی: دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئافرەتان لە بواری جۆربەجۆری سیاسی، ئابووری، زانستی و کۆمەڵایەتی  بەشدارییەکی کاریگەریان بووە.

« فەریدە ئەولاد قوباد» سەرۆکی فراکسیۆنی ئافرەتانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە قەیرانەکانی یەمەن و میانماڕ وتیشی: ئافرەتان و منداڵان، قوربانییەکانی شەڕھەڵایساندن لە یەمەن و میانماڕن و ھەر لە بەر ئەمە دەبێ لا لە ڕەوشت و بارودۆخیان بکرێتەوە.