رۆحانی : ئێران پێشی گرتووە بە دزەو تەشەنای ترۆریزم بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە دەور و ڕۆڵی ئێران لە بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریرزمی تەکفیریی لە سوریا و عێراقدا، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامی پێشی گرتووە بە دزەو پەرەسەندنی ترۆریزم بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندی سەرۆک کۆماریی؛ "حەسەن رۆحانی" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە پێنجەمین دانیشتنی سەرانی کۆنفرانسی "تەعامول و متمانەسازیی لە ئاسیا (سیکاCICA)" لەشاری دووشەممەی تاجیکستان ڕوو لە سەرانی وڵاتانی ئامادە لە کۆبوونەوەکان، وتی: لەبەر هەستیاربوونی بارودۆخی ئێستا، باشتر وایە وڵاتانی ئەندامی سیکا بەگرتنەبەری سیاسەتگەلی ژیرانە، رەوتی چەندلایەنخوازیی بەهێز بکەن و بەرەوڕووی یەکلایەنخوازیی ببنەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: تاران چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ نوسران و پەسەندکرانی میکانیزمە دوو قۆڵیی و چەند قۆڵییە سیاسی وئاسایشییەکان ، بەمەبەستی دەستەبەرکرانی ئاشتیی وئاسایشی هەموانی ڕاگەیاندووە.
رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە کێشەی دێرینەی فەلەستین، گرینگترین هۆکاری ناهێمنی و پەرەی توندوتیژی لەناوچەو جیهانە، وتی: گرینگی نەدانی کۆمەڵگای جیهانی بە کردە ناڕەواکانی رژیمی ئیسرائیل و کردە نایاساییەکانی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانە بۆ قودسی پیرۆز و داکۆکی لە پەیوەست کرانی بەرزاییەکانی جەولان بەکەوشنی رژیمی زایۆنی، بووبەهۆ هەتا گەیشتن بە ڕێکارێکی تۆکمەوتەواو و دادگەرانە بۆ ئەو قەیرانە، ئەستەمتر و دژوارتربێ.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بەئاماژە بە دەوری سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستای ئەمریکا لە ناجێگیرکردنی ڕەوشی وڵاتانی ناوچە، وتی: ئەو سیاسەتانە، پێشێلکەری مافی دیاریکرانی چارەنووسە وەک یەک لە مافە بنەڕەتی و سروشتیەکانی هەموو میلـلەتانی ناوچە.
سەرۆک کۆماری ئێران بەئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرجام) و سەپاندنەوەی بایکۆتە نایاساییە یەکلایەنییەکان دژ بەئێران، وتی: ئێران بەشێوەی یەکلایەنە ناتوانێ وەک تەنیا لایەنی بەرپرس و بەڵێندەری بەرجام بمێنێتەوەو پێویستە گشت وڵاتان هاوبەش بن لە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە گرینگە.
رۆحانی پێی داگرت؛ سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران داڕێژراو لەسەر بنەمای هاوکاری، یەکتربەهێزکردن و دۆزینەوەی ڕێکارگەلی دەسڕاگەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، سودو قازانجی بەرامبەر و یەکسان و بەواتایەکی دیکە ، سیاسەتی بردنەوە-بردنەوەیە.
ئێران، قەزاقستان، ئەفغانستان، پاکستان، کۆریای باشور، چین، ڕووسیا، هیند، فەلەستین، مەغولستان، قرقیزستان ، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان و تایلەند لە وڵاتانی ئەندامی سیکان.