ڕۆحانی: ئامادە بوونی سەربازی خۆتێوەردەرانەی ئەمریکا، ڕیشەی گرفتەکانی ناوچەکەیە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختیکرد ستراتژیای پاوەجێی تاران کەمکردنەوەی ئالۆزی، خۆبواردن لەهەرچەشنە تێکهەڵچوون و پەرە وگەشەی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچە و سەرانسەری جیهان دایە.
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری "گابریل کۆئۆواس بارۆن" سەرۆکی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهانی لە تاران، یەکلاخوازی وەک گرفتی گەورەی جیهانی ئەمرۆ زانی و گوتی: ڕیشەی زۆرێک لە گیرو گرفتەکانی ناوچە و جیهان، دیکتاتۆری ژمارێک لە وڵاتان، بەتایبەت ئەمریکایە کە بە پێشێلکردنی یاسا وڕێسا نێو دەوڵەتییەکان لە رێبازی یەکلاخوازی دا چالاکی دەکات. سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی کردە چوونە دەری یەکلایانەی ئەمریکا لەبەرجام و بەڕێوە برانی بایکۆتە زاڵمانەکان دژی ئێران و گوتی: ئەمڕۆکە ئەمریکا ڕووی کردۆتە ترۆریسمی ئابووری دژی گەلی ئێران و تەنانەت لە ماددە دەرمانیی و خۆراکییەکانیش بایکۆتی لەبەر چاو گرتووە.
ڕۆحانی ئامادە بوونی خۆتێوەردەرانەی ئەمریکای وەک هۆکاری گیرو گرفتەکان زانی و بەڕاشکاوی گوتی: دەستدرێژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی ئێران، دەستپێکرانی ئالۆزییەکی تازەیە لە لایەن ئەمریکاوە لە ناوچە و هەرەشە دەکات لە ئاسایشتی گەرووی گرنگی کەنداوی فارس و دەریای عۆمان، هەربۆیە هەموو ناوەندە نێو دەوڵەتییەکان دەبێ کردەوەی باش و لەبار لە حەنای ئەم دەستدرێژییەی ئەمریکا نیشان بدەن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها ئاماژەشی کردە خۆوەردانەکانیی ١٧ ساڵی ڕابردووی ئەمریکا لە ئەفغانستان، عێراق، سووریا و لەمدواییە لەیەمەن و گوتی: ئاسایشتی هەموو ناوچەکانی جیهان وکەنداوی فارس دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەوە دابین بکرێت.
سەرۆکی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهانی بەئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی ئێران لە چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان و برەو دان بە چەند لاخوازی لە ئاست جیهان دا گوتی: بەرجام سەلماندی چەند لاخوازی و تەعامۆڵ بۆ دامەزرێندرانی ئاشتی لەناوچە دەبێ لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئێران لەمەڕ تەعامۆڵ وانەی وەرگرتبێت و ڕێز لە وتووێژ و ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییەکان بگرێت.