بەعیدی نژاد: بێتوو گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی ئازاد نەکرێ، ئەو کردەوەی بەریتانیا بێ وەڵام نامێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i365477-بەعیدی_نژاد_بێتوو_گەمیی_نەوتهەڵگری_ئێرانی_ئازاد_نەکرێ_ئەو_کردەوەی_بەریتانیا_بێ_وەڵام_نامێنێتەوە
باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا لە کاردانەوە بە راگیردرانی گەمیی نەوت هەڵگری "گریس- ١" ڕایگەیاند: بێتوو ئەو گەمیی نەوتهەڵگرە و بارەکەی ئێران ئازاد نەکرێ، ئەو کردەوەی بەریتانیا بێ وەڵام نامێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2019 07:28 Asia/Tehran
  • بەعیدی نژاد: بێتوو گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی ئازاد نەکرێ، ئەو کردەوەی بەریتانیا بێ وەڵام نامێنێتەوە

باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا لە کاردانەوە بە راگیردرانی گەمیی نەوت هەڵگری "گریس- ١" ڕایگەیاند: بێتوو ئەو گەمیی نەوتهەڵگرە و بارەکەی ئێران ئازاد نەکرێ، ئەو کردەوەی بەریتانیا بێ وەڵام نامێنێتەوە.

"حەمید بەعیدی نژاد" ڕۆژی شەممە لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بەریتانیا بە هەڵەی موحاسباتی لە ڕاگرتنی نایاسایی گەمیی نەوتهەڵگری ئێران، نابێ دیسان هەڵەکەی دووپات بکاتەوە، نووسی: ئەو گەمییە نەوتهەڵگرە هیچ یاسا و ڕێسایەک بنپێ ناکات بەڵام بەریتانیا بە چەتەیی دەریایی و کردەی نایاسایی وەها هەڵەیەک تووش بووە.

مێدیاکانی ڕۆژاوایی ٤ی ژولای هەواڵی ڕاگیردرانی گەمیی نەوتهەڵگری "گریس_١" کە نەوتی ئێرانی پێ بوو بڵاو کردەوە و بانگەشەیان کرد ئەو گەمییە لەبەر بنپێ کردنی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژ بە سووریا ڕا گیردراوە.

ڕۆژنامەی "جبل الطارق کرانیکل" بە بڵاو کردنەوەی چەن تویتێک بە گێڕانەوە لە "مایکێل لاماس" دادستێنی گشتیی جەبەلوتاریق ڕایگەیاند: دیوانی باڵای ئەم ناوچەیە  ماوەی راگیردرانی ئەو گەمییە نەوتهەڵگرەی هەتا ١٩ی ژولای درێژ کردۆتەوە.

بەم حاڵەشەوە مێدیاکان سەر لە بەیانی شەممە ڕاپۆرتیان دا؛ پۆلیسی جەبەلوتاریق هەموو ستافی گەمیی نەوتی هەڵگری "گریس_١"ی بە بێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکیان سەلێمندرابێ لەبری دانی وەسیقە ئازاد کردووە.

هێزی دەریایی بەریتانیا پێنجشەممە ٤ی ژولای لە هەنگاوێکی نایاساییدا گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی لە گەرووی "جەبولوتاریق" راگرت.

لە کاتێکدا کە بەریتانیا بانگەشەی کردووە راگرتنی ئەو گەمییە بە مەبەستی پێشگری بە بنپێ کرانی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دژ بە سووریا ئەنجام دراوە، بەڵام دەوڵەتی ئیسپانیا کە لە سەر مەسەلەی دەسەڵاتدارێتیی لە سەر ئاوەکانی جەبولوتاریق  جیاوازی بیر و ڕای لەگەڵ لەندەن هەیە، لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت کە بەریتانیا ئەو کردەوەی بە داخوازی ئەمریکا ئەنجام داوە.

ئەمریکا بانگەشەی کردووە  کە ئەو گەمییە نەوتی نەپاڵاوتەی بۆ سووریا گواستۆتەوە.

ئەمریکا و ئیسراییل پێشوازییان کردووە لەو چەتەگەریی دەریاییەی کە بەریتانیا ئەنجامی داوە.