ته‌مووز 23, 2019 11:45 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : پێوەندیی هەمەلایەنەی تاران _ بەغدا ڕووی لە پەرە ناوە

سەرۆک کۆمارتی ئیسلامیی ئێران وتی: هەنگاوی کاریگەر لە پەرە پێدانی پێوەندییە هەمەلایەنەکانی تاران_ بەغدا هەر بەردەوام دەبێ.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی دووشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنە باڵاکانی ئێراق بە سەرۆکایەتیی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە تاران، پەرە پێدانی پێوەندییەکان و هاوکارییەکانی ئێران و ئێراق لە ڕەوشی هەنووکەی بە گەلێک گرینگ زانی و وتیشی: لە ڕەوشێکدا کە هێشتا لە ناوچەکە پاوەجێی و ئاسایشی پێویست  نەهاتۆتە دی، پەرە پێدانی هاوکاری و پێوەندیی هەمەلایەنەی تاران _ بەغدا بێ گومان کاریگەرییەکی بەرچاو دادەنێتە سەر پەرە پێدان و باشتر کردنی  ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە.

"عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای پێکهاتوو لە کاربەدەستانی سیاسی و ئابووریی وڵاتی ئێراق سەردانی ئێرانی کردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا وتی: هەستی برایەتی، دۆستایەتی و هاوڕێیەتی ئێران و ئێراق بەرامبەرە.

پێش ئەو دیدارە، وەزیرانی دوو وڵاتیش لە چەندین دیداری جیاجیادا دوایین ڕەوتی هاوکاریی و پێوەندی و جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن و پەیمانەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و ئێراقیان لێکدایەوە.

سەرپەیڤ