ئاب 06, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • رۆحانی: بەبایکۆت کرانی سپا و وەزیری دەرەوەی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، ئاستی خۆشەویستیان لەجیهاندا زیاتربوو

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی : بایکۆتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و وەزیری دەرەوەی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، بووە بەمایەی چوونەسەری ئاستی باڵادەستی و خۆشەویستیان لە ناوچەو جیهاندا.

"حەسەن رۆحانی" رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ وەزیر، جێگران و بەڕێوەبەرانی پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران، بەئاماژە بەوەی کە گشت بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، ئەنجامی پێچەوانەی هەیە، وتی: بایکۆت کردنەکانی ئەمریکا، گەلی ئێران بەهێزتر و خۆڕاگرتردەکاو خەڵکی ئێران سەرکەوتووانە بەسەر گیروگرفتەکاندا زاڵ دەبن.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە ژمارێک دەسەڵاتدار لە کۆشکی سپی هاتوونەتە سەر کار کە نموونەیان لەمێژووی ئەمریکادا کەمتر بینراوە، وتی: ئەمریکا نەک هەر لە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵکوو لەگوشارنانی ئوروپا، دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دانیشتنی وەرشۆ و پرسی فەلەستین وجۆلانیش بەتەنیا مایەوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە کەمکرانی بەڵێنیەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: لەباری مافەوانی و سیاسی کەس ناتوانێ تانە لەئێران بدات کەبۆچی بەڵێنیەکانی کەم کردووە.

رۆحانی ئاماژەشی کردە ڕاگرتنی نەوتبەری ئینگلیزی لە گەرووی هورموز و وتی: کەشتیەکانی ئینگلیز لە کەنداوی فارس، یاساوڕێسا و وشداریدانەکانی ئێرانیان لەبەرچاو نەدەگرت و ئێرانیش لە جێ بەجێ کردنی یاسادا، پرس بەهیچ وڵاتێک ناکا.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە تاران سورە لەسەر هاریکاری سازندە لەگەڵ جیهاندا، ڕوو لە دوژمنانی ئێران وتی: ئەگەر دوژمنان لەناوچەدا ئاسایشیان دەوێ، نابێ ئاسایشی ئێران بخەنە مەترسی، چونکە تەنگە لەهەمبەر تەنگەدا، ئاشتی لەهەمبەر ئاشتیداو نەوت لەهەمبەر نەوتدایە.

سەرپەیڤ