توئیتی زەریف لە مەڕ نەخشە ڕێگەی ٢٥ ساڵەی ئێران وچین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i367701-توئیتی_زەریف_لە_مەڕ_نەخشە_ڕێگەی_٢٥_ساڵەی_ئێران_وچین
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی خۆیدا لە توئیتر پیداگری کرد: نەخشە ڕێگای ٢٥ساڵە بۆ جێ بەجێ کردنی شەراکەتی ستراتژی گشتداگری نێوان ئێران وچین ودەورگیڕانی چالاک لە دەسپێشخەری یەک پشتوینە- یەک جادە لە پیکەن ئەدا بە دەستەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2019 11:48 Asia/Tehran
  • توئیتی زەریف لە مەڕ نەخشە ڕێگەی ٢٥ ساڵەی ئێران وچین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی خۆیدا لە توئیتر پیداگری کرد: نەخشە ڕێگای ٢٥ساڵە بۆ جێ بەجێ کردنی شەراکەتی ستراتژی گشتداگری نێوان ئێران وچین ودەورگیڕانی چالاک لە دەسپێشخەری یەک پشتوینە- یەک جادە لە پیکەن ئەدا بە دەستەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بە ئاماژەدان بە سەفەری خۆی بۆ فەرانسە وچین وتی: ڕۆژگەلێکی گرینگ لەبەردەم دایە. زەریف پاشنێوەڕووی دوینێ یەکشەممە بە بانگهێشتی " ژان ئایو لودریان" وەزیری دەرەوەی فەرانسە بۆ شاری " بیارتیز" لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی جی حەوت سەفەری کرد. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەیانی دوشەممە تارانی بەرەو پێکەن جێ هێشت وپاشنێوەڕووی ئەمڕۆ گەیشتە چین . زەریف دوای چین سەفەر دەکات بۆ ژاپۆن ومالیزی/. ئەمە دوهەمین سەفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ پیکەن وتوکیو لە سێ مانگی ڕابردوو دایە .