کەماڵوەندی: بەرتەسک بوونەوەی بازنەی بەڵێنەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەر درێژەی دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i369646-کەماڵوەندی_بەرتەسک_بوونەوەی_بازنەی_بەڵێنەکانی_ئێران_بەرامبەر_بە_ڕێککەوتنی_ئەتۆمی_هەر_درێژەی_دەبێ
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێبەند نەبوونی ئەورووپاییەکان بە وادە و بەڵێنەکانیان وتی: بەرتەسک بوونەوەی بازنەی بەڵێنەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەر بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2019 04:56 Asia/Tehran
  • کەماڵوەندی: بەرتەسک بوونەوەی بازنەی بەڵێنەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەر درێژەی دەبێ

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێبەند نەبوونی ئەورووپاییەکان بە وادە و بەڵێنەکانیان وتی: بەرتەسک بوونەوەی بازنەی بەڵێنەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەر بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا؛ "بێهرووز  کەماڵوەندی" وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی دەست پێبوونی خولی فێرکاریی مافی ئەتۆمیی لە تاراندا وتیشی: بڕیاری ئێران لە سەر کەم کردنەوەی بەشێک لە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە وەڵام بە چوونەدەری ئەمریکا لەو پەیمانە و پێبەند نەبوونی ئەورووپاییەکان بە وادە و بەڵێنەکانیان و هەروەها لە ئاراستەی بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان مافەکان و  ئەستۆگرییەکانمان دراوە.

کەماڵوەندی وتیشی: ئەگەر ئەورووپاییەکان دەیانهەوێ ئێران بگەڕێتەوە سەر جێبەجێ کردنی تۆکمە و تەواوەی هەموو ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەوانیش دەبێ هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەجێ بێنن.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها بە  ئاماژە بە هاوکاریی ئەتۆمیی نێوان ئێران و یەکێتیی ئەورووپا وتی: وێڕای هەموو  کێشە و گرفتەکان و لە ئاراستەی باشتر کردنی هاوکارییەکان و ئاڵ و وێری زانیاری لە پێناو جێبەجێ کرانی پرۆژەکانی هاوپێوەند بە پاشکۆی سێهەمی ڕێککەوتنەی ئەتۆمی، هاوکاریی نێوان تاران و بروکسێل هەر بەردەوامە.

خولی پێنج رۆژەی مافە ئەتۆمییەکان ڕۆژی شەممەوە بە ئامادەبوونی بەرپرسان، پسپۆڕانی مافەوانی و خاوەن بیر و ڕایان و شارەزایانی مافە ئەتۆمییەکان لە تاران دەست پێ بوو.