ئوروپا لە هەنگاوی نوێی دژی رێککەوتنی ناڤۆکیی ئەمریکا مخابنی دەربڕی
وڵاتانی فەڕەنسە و ئاڵمان و بریتانیا لە هەنگاوی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنی لێخۆشبوونە ناڤۆکیەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، بە قوڵیی داخ و مخابنیان دەبڕێ .
وتەبێژانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بریتانیا و ئاڵمان و فەڕەنسە لە گەڵ وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند : ئێمە بە قوڵی بەداخەوەین لە بڕیاری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە سێ لێخۆشبوون بریتی لە پرۆژە ناڤۆکیە سەرەکیەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی لەوان پرۆژەی مۆدێڕنسازیی ریاکتۆری ئەراک .
بەیاننامەکە دەڵێ : ئەم پرۆژانە کە لە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشدا پشتڕاستکراونەوە لە خزمەت بەرژەوەندیی قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەکی ناڤۆکیدان و کۆمەڵگەی جیهانیی لە بارەی ماک و نێوەرۆکی ئاشتیانە و بێ مەترسی بوونی چالاکیە ناڤۆکیەکیان ئێران دڵنیا دەکەنەوە .
بەیاننامەی هاوبەشی سێ وڵاتی ئوروپایی لە کاتێکدایە کە سەرباری تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ لە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، ئەوان بە کردەوە هیچیان نەکردووە و هیچ بەڵێنێکیان بەجێ نەهێناوە .