نەمەکی: ئێران ھاوکات لەگەڵ دوو دیاردەی بایکۆت و کۆرۆنادا بەشەڕ ھاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387764-نەمەکی_ئێران_ھاوکات_لەگەڵ_دوو_دیاردەی_بایکۆت_و_کۆرۆنادا_بەشەڕ_ھاتووە
وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێوەی ھاوکات لەگەڵ بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکاو ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشەڕ ھاتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 10:13 Asia/Tehran
  • نەمەکی: ئێران ھاوکات لەگەڵ دوو دیاردەی بایکۆت و کۆرۆنادا بەشەڕ ھاتووە

وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێوەی ھاوکات لەگەڵ بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکاو ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشەڕ ھاتووە.

«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە وتیشی: ئێران جیا لە بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکا، لەگەڵ کۆرۆناش بەشەڕ دێت و خەڵکانی جیھان ئەوەیان زانیوە کە ئێران لەوەھا ھەل و مەرجێکیش دا چەەندە مەزنە.

نەمەکی بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی سەرەتای دەستپێکی تەشەنای کۆرۆناو سەرباری بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا، کترڕگەکانی پیترۆشیمیی ئێران ھەوێنگەلێکیان بەرھەم ھێنا کە سوکترین جل و بەرگ و دەمامکی لێ دروست دەکرێت، وتیشی: لەم ماوەیەدا ئێران توانی جیا لە دابین کردنی پێداویستییەکانی خۆی، کەرەستەو تفاقی تەندروستی و دەرمانیش بۆ وڵاتانی دیکە بنێرێت.