کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز تووشی کێشە بوو
تشرینی دووهم 02, 2026 18:26 Asia/Tehran
کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ناوچەی قەدەغەکراو و نائەمنی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی تەقیوە و ئاوری تێبەربوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی دەریایی سپا ڕایگەیاند کە دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕێگا نایاساییەکەی گەرووی هورموزدا بەهۆی بەرکەوتنی مینی دەریایی تەقینەوە. یەکێک لە نەوتهەڵگرەکان لە مۆدێلی سوپەرنەوتهەڵگر بووە کە پاش تەقینەوەیەکی بەهێز ئاوری تێبەر بووە. ئەم نەوتهەڵگرانە بە کوژاندنەوەی سیستەمەکانی ترانزێت و ڕاداری خۆیان بەنیازی تێپەڕینی بەدزییەوە لە ڕێگا نایاساییەکە بوون.