وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە کاراکاس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388723-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_گەییشتە_کاراکاس
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە کاراکاسی پێتەختی ڤەنزۆئیلا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2020 19:03 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە کاراکاس

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە کاراکاسی پێتەختی ڤەنزۆئیلا.

«موحەممەد جەواد زەریف»  وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم وێشتگەی گەشتەکەی بۆ ئەمریکای لاتین ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە ڤەنزۆئیلاو لە لایەن «خۆخۆ ئێرئاسا» وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئیلا پێشوازیی لێ کرا.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە باسی گەشتەکەی زەریف بۆ وڵاتانی بولیڤی،کوباو ڤەنزۆئیلای کرد بوو.

بڕیارە وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەشتەکەی بۆ سێ وڵاتی ئەمریکای لاتین لە ئاھەنگی سوێندخواردنی «لوئیس ئارسە» سەرۆک کۆماری تازەی بولیڤی بەشداری بکات و لە بارەی پەرە دپێ دانی ھاوکاریی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ کاربەدەستانی کوباو ڤەنزۆئیلاش وتووێژ بکات.