پەسەندکرانی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک لە پەرلەمانی ئێران بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دەنگیان دا بە گەڵاڵەیەکی بە دوو پلە خێرایی بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان .
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە دوای پەسەندکردنی دوو پلە خێرایی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک بۆ تێپەڕین لە بایکۆتەکان ، دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسراییلیان بەرزکردەوە .
گەڵاڵەی بە دوو پلە خێرایی ، بەو پرۆژانە دەگوترێ کە دوای واژۆکرانی دووپلە خێراییەکە، دەسبەجێ دەبێ کاریان لەسەر بکرێ و 24 کاژێر دواتر لە پەرلەمان بخرێنە روو .
گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان بریتی لە 9 مادەیە کە ئیلزامی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی بە پیتاندنی سەتی20 ی ئۆرانیۆم، بەرزکردنەوەی پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست نزمی ئێران و کەڵکوەرگرتنی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە نەوەی نوێی سانتریفیوژەکانی IR2MوIR6 لە بڕگەکانی ئەم پرۆژەیەن .