کانونی دوھەم 16, 2021 13:22 Asia/Tehran
  • ھەڵمەنی موشەکە بالستیکیە دوورئەنگێوەکان لە مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەم(دخ)

دوایین قوناغی مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەم(دخ) ی 15 ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە جێبەجێکرانی سەرکەتوانەی ھەڵمەتی ستراتژیکی موشەکە بالستیکیە دوورئەنگێوەکان بۆسەر پاپۆڕەکانی دوژمن و تێکشکاندنی ئامانەجەکان لە مەودای 1800 کیلۆمیتریی ئەنجام بوو .

بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، قۆناغی دوھەم و دواجاری مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەم(دخ) ی 15 ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی کە لە رۆژی رابردووەوە لە ناوچەی گشتیی کەویری ناەندیی ئێران خەریکە بەڕێوەدەچێ ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە جێبەجێ کردنی ھەڵمەتی ستراتژیکی موشەکە بالستیکیە دوورئەنگێوەکان بۆسەر پاپۆڕەکانی دوژمن و تێکشکاندنی ئامانەجەکان لە مەودای 1800 کیلۆمیتریی ئەنجام بوو .

لەم قۆناغەی مەشقەکەدا دوای دۆزینەوەی پاپۆڕەکانی دوژمنی شیمانەیی لە لایەن سیستمە ھەواڵگریەکانی ھێزی ھەوافەزای سپا ، موشەکە بالستیکیە دوور ئەنگێوەکان لە چەندین کلاس دا لە مەودای 1800 کیلۆمەتریی ، ئامانجە مەبەستەکانیان لە باکووری ئوقیانوسی ھیند سەرکەتوانە پێکا . 

مەشقی سەربازیی پەیامبەری ئەعزەم(دخ)ی 15 ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لەو مەشقە سەربازیە ساڵانەیە کە قۆناغی یەکەمی رۆژی رابردوو بە جێبەجێ کردنی ھەڵمەتی ئاوێتەی موشەکی و خۆفڕەکان و پرۆڤەی ھێرش بۆسەر ئەرکانی بەرگریی دوژمن ئەنجامدرا . 

 

سەرپەیڤ