کانونی دوھەم 16, 2021 16:13 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری: ئێران نایەوێت هێرش بکاتە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە

سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بە کردنە ئامانجی مەبەستە دیاری کراوەکان لە مەودای 1800 کیلۆمەترییەوە، وتی: نامانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک بەڵام ئەگەر دوژمن هێرش بکاتە سەرمان، هێرشی دەکەینە سەر.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری مەزن وتی: بەڕێوە چوونی مانۆڕەکان لەم دواییەدا نیشاندەری ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەموو بوارەکانی زەوینی، ئاسمانی، دەریایی و ئاسمانی و مووشەکیە.

ناوبراو لە درێژەشدا ڕایگەیاند: بەرێوە چوونی مانۆڕی بەربڵاوی پێغەمبەری مەزنی 15 نیشاندەری ئەوەیە کە توانای مووشەکیی ئێران لە مەودای کورت، مامناوەند و دوور بە هەموو هێزییەوە ئامادەی بەرگری لە ئێران، بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامییە.

سەرلەشکەر باقری لە کۆتاییدا لەسەر ئەوەی کە مانۆڕی پێغەمبەری گەورە 15 نیشاندەری توانایی بەرگری ئێران لە پارێزوانی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییکانە، جەختی کرد و وتی: هەر چەند نامانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ کەس و لایەن و وڵاتێک بەڵام بە ئەم مانۆڕانەوە ڕایدەگەیێنین ئەگەر دوژمن بیھەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوا بە تەواوی توانمانەوە و لە کورتترین ماوەدا هێرشی دەکەینە سەر.

سەرپەیڤ