ئەمیر عەبدوڵڵاھیان: پێوەری جەماوەری ئێران، ھەڵس و کەوتی کرداریی دانیشتووانی تازەی کۆشکی سپیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391932-ئەمیر_عەبدوڵڵاھیان_پێوەری_جەماوەری_ئێران_ھەڵس_و_کەوتی_کرداریی_دانیشتووانی_تازەی_کۆشکی_سپیە
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەرجام تەنیا ناوێکەو بەس، پێی داگرت: پێوەر بۆ جەماوەری ئێران ھەڵس و کەوتی کرداریی دانیشتووانی تازەی کۆشکی سپیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2021 23:24 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھیان: پێوەری جەماوەری ئێران، ھەڵس و کەوتی کرداریی دانیشتووانی تازەی کۆشکی سپیە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەرجام تەنیا ناوێکەو بەس، پێی داگرت: پێوەر بۆ جەماوەری ئێران ھەڵس و کەوتی کرداریی دانیشتووانی تازەی کۆشکی سپیە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ، ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: ترەمپ سیمای تیرۆریزمی ئاشکرای کۆشکی سپی ڕۆی و بایدێن و ھەریس ھاتن.

«عەبدوڵڵاھیان» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ئێستادا بەرجام تەنیا ناوێکەو بەس، جەختی لەوەش کردەوە کە، گۆڕدرانی ھەڵس و کەوتی دوژمنکارانەی مێژوویی ئەمریکاو ھەڵگیرانی بایکۆتی ستەمکارانە گرینگترین بابەتەو پێوەری جەماوەری مەزنی ئێران  ھەڵس و کەوتی کرداریی دانیشتووانی تازەی کۆشکی سپیە.