ئارامکۆ کەوتووەتە قەرزوەرگرتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447750-ئارامکۆ_کەوتووەتە_قەرزوەرگرتن
ئارامکۆ لە هەڵکشانی نرخی نەوت بەهۆی هەبوونی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە قازانجێکی زۆری بەنسیب بووە، بەڵام ئەم شەڕە وای لە دامودەزگاکانی کردووە کە ئەم کۆمپانیا زەبەلاحە نەوتییە بۆ دابینکردنی دراوی پێویستی خۆی هانا بۆ وەرگرتنی قەرزی ١٠ ملیار دۆلاری لە بانکە جیهانییەکان ببات.
(last modified 2026-10-27T15:11:01+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2026 18:40 Asia/Tehran
  • ئارامکۆ کەوتووەتە قەرزوەرگرتن

ئارامکۆ لە هەڵکشانی نرخی نەوت بەهۆی هەبوونی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە قازانجێکی زۆری بەنسیب بووە، بەڵام ئەم شەڕە وای لە دامودەزگاکانی کردووە کە ئەم کۆمپانیا زەبەلاحە نەوتییە بۆ دابینکردنی دراوی پێویستی خۆی هانا بۆ وەرگرتنی قەرزی ١٠ ملیار دۆلاری لە بانکە جیهانییەکان ببات.

 

کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان خەریکی نزیکبوونەوە لە واژۆی ڕێککەوتنێکە لەگەڵ ژمارەیەک لە بانکە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەرگرتنی قەرزێکی ١٠ ملیار دۆلاری، کە بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕ و ئەو مەترسییانەی کە لەسەر هەناردەی نەوت و ژێرخانەکانی وزەی ناوچەکەیە هەنگاوێکە لەپێناو دابینکردنی دراوی پێویستی ئەم کۆمپانیایە. بلومبێرگ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکان ڕاپۆرتی داوە کە ئەم ڕێککەوتنە کە چاوەڕێ دەکرێت تا چەن هەفتەی داهاتوو بە بەشداریی ژمارەیەک لە گەورەترین بانکە جیهانییەکان لەوانە بانکی چین، سیتی گرووپ و گرووپی دارایی میتسوبیشی یو ئێف جی ژاپۆن واژۆ بکرێت. ئەم هەواڵدەرییەی ئەمریکایە هەروەها ڕاپۆرتی داوە کە ئارامکۆ بنکەی سەرەکی خۆی چۆل کردووە و داوای لە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانیشی کردووە کە لە دوورەوە کار بکەن، ئەویش لە بارودۆخێکدا کە مەترسیی ئاسایشی هاوپێوەند بە هێرشەکان بەردەوامە. سەبارەت بە ڕێککەوتنی تازەش هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی ڕانەگەیەندراوە و هەم وتەبێژانی ئارامکۆ و هەم ژمارەیەک لە بانکە بەشدارەکان خۆیان بواردووە لە ڕادەربڕین لەم بارەوە.