ڕوونوێنی لە خۆفڕی کەوان 22 لە داھاتوویەکی نزیک دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392549-ڕوونوێنی_لە_خۆفڕی_کەوان_22_لە_داھاتوویەکی_نزیک_دا
فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران گوتی ، تا کۆتایی ئەم مانگە ( رێبەندان ) فڕۆچەی بێفڕۆکەوانی زەبەلاحی کەوان 22 کە توانایی ھەڵگرتنی 300 کیلۆ تەقەمەنی و چەکی ھەیە ، پەردەی لەسەر لائەدرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 06, 2021 10:48 Asia/Tehran
  • ڕوونوێنی لە خۆفڕی کەوان 22 لە داھاتوویەکی نزیک دا

فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران گوتی ، تا کۆتایی ئەم مانگە ( رێبەندان ) فڕۆچەی بێفڕۆکەوانی زەبەلاحی کەوان 22 کە توانایی ھەڵگرتنی 300 کیلۆ تەقەمەنی و چەکی ھەیە ، پەردەی لەسەر لائەدرێ .

ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە فەرماندەی هێزی ئەرتەشی ئێران بە ئامادە بوون لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی بە ئاماژە بە دوایین دەستکەوتەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، ڕایگەیاند:  فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەرتەش لە کەنداوی فارس بە بۆمبی 500 پۆندی تەیار کراون.

 ناوبراو جەختیشی کردەوە: تا کۆتایی ڕێبەندان لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی زەبەلاحی کەمان 22  کە توانای گواستنەوەی 300 کیلۆگرامی جیهازاتی جەنگی هەیە، ڕوونوێنی دەکەین.

هەروەها وتیشی: بەرهەمهێنانی بە ھەژماری زۆری فڕۆکەی جەنگیی کەوسەر هەر درێژەی هەیە و ئەرتەش بەردەوام دەبێت لەو ڕەوتە.