خەتیب زادە : گەڵاڵەی چوار بڕگەیی ئێران لە بارەی یەمەن هەروا لە سەر مێزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392642-خەتیب_زادە_گەڵاڵەی_چوار_بڕگەیی_ئێران_لە_بارەی_یەمەن_هەروا_لە_سەر_مێزە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، لە بارەی گرنگایەتیی سەردانەکەی نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە تاران گوتی ، گەڵاڵەی چوار بڕگەیی ئێران لە بارەی یەمەن هەروا لە سەر مێزە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 08:37 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : گەڵاڵەی چوار بڕگەیی ئێران لە بارەی یەمەن هەروا لە سەر مێزە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، لە بارەی گرنگایەتیی سەردانەکەی نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە تاران گوتی ، گەڵاڵەی چوار بڕگەیی ئێران لە بارەی یەمەن هەروا لە سەر مێزە.

سەعید خەتیب زادە لە دانیشتنی حەوتانەی خۆی لە وڵامی پرسیارێکی هەواڵدەریی ئیران پرێس لە بارەی یەمەن گوتیشی : هەندێ لا وادەزانن هەروا بە کوشت وبڕ دەتوانن بە ئامانجی خۆیان لە یەمەن بگەن ، بەڵام تاکە رێگەی قەیرانی یەمەن ، شێوازی سیاسیە .

 خەتیب زادە گوتیشی : گەڵاڵەی چوار بڕگەیی ئێران لە بارەی یەمەن هەروا لە سەر مێزە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەوە پێوەندیەکی نزیکی لە گەڵ رێکخراوی نەتەوەکان دا هەیە .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بە ئاماژە بەوەی کە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن زیاترین هەوڵی داوە بۆ ئاشتیی یەمەن ، هیوای خواست ئەم کارەساتە مرۆییە لە یەمەن بەمزوانە کۆتایی بێت .

خەتیب زادە لە بارەی سەردانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانی ئێران بۆ عێراقیش گوتی : لەم سەردانەدا دۆسیەی گرنگی دادڤانی و مافەوانیی تاووتوێ دەکرێن .