نیسان 06, 2021 20:30 Asia/Tehran
  • ڕووماڵ کرانی ١٣٣ دەستکەوتی ناڤۆکیی ئێران

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران باسی ڕووماڵ کرانی ١٣٣ دەستکەوتی ناڤۆکیی ئێرانی کرد.

«بەھرۆز کەمالوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیسنا، وتی: ڕێزنان لە  پانزەھەمین ساڵگەڕی «بیستی خاکەلێوە» ئەمساڵی ١٤٠٠ لە کۆبینای «سەعد ئاباد»ی تاران بەرپا دەکرێت و لە ١٣٣ نمونەی دەستکەوت و پێشکەوتنی پیشەسازیی ناڤۆکی بە ئامادە بوونی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران پەردەیان لە دسەر ھەڵدەگیرێت.

«کەمالوەندی» وتیشی: ھەروەھا ١٢ پرۆژە لە بواری جۆربەجۆردا لەوانە کوانتۆم، لەیزێر، پزیشکیی ناڤۆکی و پیتاندن لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بە ھۆی سەرۆک کۆمارەوە دەخرێنە گەڕ.

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ھەروەھا وتی: پیشانگایەک لە پەراوێزی ئەم ڕێ و ڕەسمە بەرپا دەکرێت کە لە بارەی ناساندنی پێشکەوتنەکانی ناڤۆکیی وڵات لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو بە تایبەت لە بوارەکانی پیتاندن، پارچەکانی پەیوەست بە ڕێئاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک و ڕادیۆ دەرمانەکانی پێزانینی نەخۆشی و چارەسەرییە.

٢٠ی خاکەلێوە لە ڕۆژمێری فەرمیی ئێراندا وەک ڕۆژی نیشتیمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ناودێری کراوە.

سەرپەیڤ