هازگەی ئەتۆمیی بوشێهر کەوتەوەکار
تهمووز 03, 2021 13:52 Asia/Tehran
وتەبێژی پیشەسازیی کارەبای ئێران رایگەیاند ، هازگەی ئەتۆمیی بوشێهر کەوتەوە کار و کارەبا بەرهەمدێنێ .
وتەبێژی پیشەسازیی کاەبای ئێران گوتی : هازگەی ئەتۆمیی بوشێهر ( لە باشووری ئێران ) روژی شەممە دوای نەمانی کێشە و گرفتەکانی ، لە ئەمڕۆوە دەچێتەوە نێو خولگە .
وتەبێژی پیشەسازیی کارەبای ئێران گوتیشی : هەزار میگاوات توانایی ئەم هازگەیە کە نزیکەی 11 رۆژ بوو لە تۆڕی کارەبادا نەمابوو ، دەگەڕێتەوە نێو تۆڕی کارەبای وڵات .
گوتیشی : هازگەی ئەتۆمیی بوشێهریش وەکوو هازگە گەرماییەکانی دیکە دوای ماوەیەک چالاکیی پێویستیی بە چاککردنەوە و نەهێشتنی کێشە تەکنیکیەکان هەیە کە ئەم کارە کرا و هازگەکە دوای نەمانی کێشە و گرفتە تەکنیکیەکان لە ئەمڕۆوە دێتەوە نێو تۆڕی کارەبا .
سەرپەیڤ