ئاب 13, 2021 09:55 Asia/Tehran
  • لێبوردنخوازیی باڵوێزی بریتانیا لە تاران لە دەوڵەت و جەماوەری ئێران

باڵوێزی بریتانیا لە تاران، سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی وێنە دوو قۆڵیەکەی لەگەڵ باڵوێزی ڕووسیا ھێندێک ڕوونکردنەوەی ئاراستە کردو لە دەوڵەت و جەماوەری ئێران داوای لێبوردنی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سایمۆن شێرکلیف» باڵوێزی بریتانیا لە تاران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بینای وەزارەتی دەرەوە ئامادە بوو و وێڕای داخ و مەخابن دەریڕین لە بەر ئەو خراپ تێگەییشتنەی بەدی ھاتبوو وتی: وێڕای ڕێزنانم لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جەماوەری مەزن و مێژووی ئەم وڵاتە، جەخت لەوە دەکەمەوە کە ھیچ جۆرە نیازێکی خراپ لە پشتی ئەو کارە نەبووە.

باڵوێزی بریتانیا لە تاران وتیشی: باڵوێزەکان لە ھەوڵی ئەوەدا بوونە کە تەنیا یەکگرتنی ڕووسیاو بریتانیا دژی ئاڵمانیای نازی لە سەردەمی شەڕی دووھەمی جیھانی وەبیر بھێننەوە.

باڵوێزی بریتانیا لە تاران ھیوای خواست کە بتوانێ لە خولی فەرمانگرییەکەی لە تاران دا، بە پێی ڕاکێشان و بەرز کردنەوەی ئاستی ڕێزمەندی و متمانەی بەرامبەر، یارمەتیی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵات بدات.

سەرپەیڤ