«موحەممەد ئیسماعیل خان» گەییشتە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399787-موحەممەد_ئیسماعیل_خان_گەییشتە_ئێران
«موحەممەد ئیسماعیل خان» سەرکردەی ھێزی جەماوەری لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان گەییشتە ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2021 09:06 Asia/Tehran
  • «موحەممەد ئیسماعیل خان» گەییشتە ئێران

«موحەممەد ئیسماعیل خان» سەرکردەی ھێزی جەماوەری لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان گەییشتە ئێران.

«موحەممەد ئیسماعیل خان» لە فەرماندەرانی پێشووی جیھادی کە دوای کەوتنی شاری ھەرات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان بە ھۆی تالیبانەوە، خۆی ڕادەستی ئەم تاقمە کرد بوو، گەییشتە ئێران.

«موحەممەد ئیسماعیل خان» لە مەشھەد لە لایەن کۆمەڵێک لە لایەنگرانیەوە پێشوازیی لێ کرا.

وەک باسی دەکرا تاقمی تالیبان «موحەممەد ئیسماعیل خان»یان لە ماڵەکەی دا زندانی کرد بوو.

دوای داگیر کرانی شاری ھەرات لە لایەن تاقمی تالیبانەوە «موحەممەد ئیسماعیل خان»، «عەبدوڕەحملن ڕەحمان» یاریدەری وەزارەتی نێوخۆی ئەفغانستان، «نەبی ئەحمەد زەی» لە فەرماندەرانی سوپا، «عەدوسەبوور ێانیع» والیی ھەرات و «حەسیب سدیقی» سەرۆکی ئاسایشتی ئەم ویلایەتە خۆیانیان ڕادەستی تالیبان کرد.