ئه‌یلوول 23, 2021 08:00 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانی لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پەیوەندیی ستراتژیی نێوان ئێران و عێراق باسی ئامادە بوونی تارانی کرد بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی ھەمە لایەنە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی پەیوەندیی دوو قۆڵی، لە سەر پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە ھەموو بارستاییەکانی ھەردووک وڵات پێی داگرت.

لەم چاوپێکەوتنەدا سەرۆک کۆماری عێراقیش ستایشی تەواوی یارمەتییەکانی ئێرانی کرد لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەو تیشکی خستە سەر خواستی بەغدا بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لە ھەموو ڕوویەکەوە.

ھەروەھا ھەردووک لا لە بارەی بابەتگەلی جۆربەجۆری جێی سەرنجیان لەوانە پرسی ئەفغانستان، سووریاو بەحرەین بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ