وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بانگەشەی بەحرەینی لە بارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەت کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402869-وەزارەتی_کاروباری_دەرەوەی_بانگەشەی_بەحرەینی_لە_بارەی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_ڕەت_کردەوە
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بەیاننامەی وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین، ھەرچەشنە بانگەشەیەکی کاربەدەستانی مەنامەی لە مەڕ دۆزینەوەی چەک و چۆڵ و تەقەمەنیی ھاوپەیوەند بە ئێرانی بە درۆ خستەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2021 12:31 Asia/Tehran
  • وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بانگەشەی بەحرەینی لە بارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەت کردەوە

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بەیاننامەی وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین، ھەرچەشنە بانگەشەیەکی کاربەدەستانی مەنامەی لە مەڕ دۆزینەوەی چەک و چۆڵ و تەقەمەنیی ھاوپەیوەند بە ئێرانی بە درۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» جەختی لەوەش کردەوە کە، ئاوا بانگەشەگەلێکی بێ ناوەڕۆک لە لایەن کاربەدەستانی بەحرەینەوە ھاوکات لەگەڵ بەرپا کرانی کۆبوونەوەی وتووێژەکانی مەنامە کە ببووە دوانگەیەکی دژی ئێران، دەربڕی تێ نەگەییشتنی بەحرەین لە کاروباری ناوچەکەیە.

خەتیب زادە، وتیشی: دەوڵەتی بەحرەین پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی ناشەرعیی زایونیی بە سەر پەیوەندی لەگەڵ جەماوەرەکەی خۆی دا فەرز کردووەو خۆی لە قەرەی وەدی ھاتنی داخوازییە ڕەواکانیان نادات.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: دەوڵەتی بەحرەین ناتوانێ بەم بوختانە بێ ناەڕۆکانە گرفتە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی داپۆشێت.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کەتنی سەربە وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین باسی قۆڵبەست کرانی « کۆمەڵێک لە تیرۆریستان و پوچەڵ کردنەوەی پیلانەکەیان»ی کرد بوو کە بە جۆرێکیش بانگەشەی پەیوەندی ئەو گیراوانە لەگەڵ ئێرانی کردووە.