چالاکیی ترانزیتیی سنووری فەرمیی باشماخ دەستی پێکردەوە
بەرپرسی گشتیی قەیرانی پارێزگای کوردستان وتی: بەهۆی بارینی بەفر لە مەریوان، ئۆتۆمبیلە ترانزیتییەکان لە پارکینگەکانی سنووری باشماخ ڕاگیرابوون کە ئەمڕۆ چالاکییە ترانزیتییەکان دەستی پێکرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەلاحی ڕایگەیاند: بارینی بەفر لە پاریزگای کوردستان لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێکرد و ڕاپۆرتەکان نیشانی دەدەن کە لە ئەو ماوەیەدا لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە، ریژەی بارینەکە زیاتر لە یەک مەتر بووە.
بەرپرسی گشتیی بەڕیوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگەی کوردستان وتی: سەرەڕای هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ کردنەوەی ڕێگا داخراوەکان بە پێی درێژەی بارینەکان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە، جارێکی دیکە کردنەوەی ڕێگاکە خرایە بەرنامەی کارەوە و ڕێگای مەریوان تا سنووری باشماخ لە کەمترین ماوەدا کرایەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە داخرانی رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە هەرێمی کوردستان و دواکەوتن لە کرانەوەی، وتی: زیاترین بارین لە مەریوان و هەریمی کوردستان بوو کە بووە هۆی داخرانی ڕێگاکان و ڕاگیرانی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکان لە سنووری باشماخ.