وتووێژی تەلەفزیۆنیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ،،، ئەمشەو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404862-وتووێژی_تەلەفزیۆنیی_سەرۆک_کۆماری_ئێرانی_ئیسلامی_ئەمشەو
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ خەڵک قسە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2022 05:46 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفزیۆنیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ،،، ئەمشەو

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ خەڵک قسە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە چوارەمین وتووێژی تەلەفزیۆنیی خۆی دا لەگەڵ خەڵک لە کاتی دامەزرانی دەوڵەتی سیانزەھەمەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جەماوەری ئێران قسە دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم وتووێژە ڕاستەوخۆ تەلەفزیۆنیەدا لە بارەی گرینگترین بابەتگەلی نێوخۆیی و دەرەوەیی، ھەوڵەکانی چاک کردنەوەی باری گوزەرانی خەڵک و ھەروەھا بەرنامەکانی دەوڵەت بۆ چارەسەریی کێشەکان لەگەڵ خەڵک دەدوێت.