گەشەی پتر لە سەتا حەفتای هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ
ئادار 28, 2022 17:31 Asia/Tehran
یاریدەری ئابوریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ٧٠هەتا١٢٠ لەسەتای هەناردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ بووە.
مەهدی سەفەری یاریدەری ئابوری وەزاارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سەداوسیمای ئێراندا وتی: پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی شانگهای لەچوار مانگ لەمەوبەرداو دیداری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە، هەناردەی بەروبووم و بەرهەمە ئێرانییەکان گەشەیەکی بەرچاوی بووە.
سەفەری وتیشی: لەچوار مانگی ڕابردوودا هەناردەی ئێران بۆ تورکەمەنستان، حەفتا لەسەت، بۆ ئۆزبەکستان ١٠٠ لەسەت، بۆ قەزاقستان١١٢ لەسەت، بۆ قرقیزستان٦٠ لەسەت و بۆ تاجیکستان١٠٠ لەسەت زیادی کردووە.
سەفەری هەروەها وتی: قەبارەی ئاڵووێری ئێران لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە نزیک پانزە ملیار دۆلار.
سەرپەیڤ