ئێران بڕیارنامەی مافی مرۆڤ لە دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رەتکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406706-ئێران_بڕیارنامەی_مافی_مرۆڤ_لە_دانیشتنی_ئەنجوومەنی_مافی_مرۆڤی_رەتکردەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارنامەی مافی مرۆڤی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ رەتکردەوە و بێ بایەخی یاسایی ناوی برد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2022 19:47 Asia/Tehran
  • ئێران بڕیارنامەی مافی مرۆڤ لە دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رەتکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارنامەی مافی مرۆڤی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ رەتکردەوە و بێ بایەخی یاسایی ناوی برد .

سەعید خەتیب زادە بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران و پەسەند کرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بە تەواوەتی ڕەت کردەوە و ئەوەی بێ  بایخی یاسایی وەسف کرد.

 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران و پەسەند کرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بەتەواوەتی ڕەت کردەوە و ئەوەی بێ بایەخی یاسایی وەسف کرد.

ناوبراو هێنانە ئارای ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژاوایی و دووپات کردنەوەی پاگەندەی بێ بنەمای بە پێی زانیاری ناڕاست و دوژمنانە ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی لەسەر بەردەوام کردنی پڕۆژەی ترساندن لە ئێران و ناوزڕاندنی  ئێران، وتی: ئەو وڵاتانە کە خۆیان پێشینەی درێژیان لە پێشێلکردنی بەرچاوی مافی مرۆڤەکان لەوانە لە ڕێگای فرۆشتنی چەک بە ڕژێمە جەنایەتکار و داگیرکەرەکانیان هەیە، مافی مرۆڤیان کردووەتە ئامرازی بەرەوپێش بردنی ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان.