ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ٩ بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان ئێران و تورکمەنستان
ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ٩ بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان تاران و عیشق ئاباد بە ئامادەبوونی سەرۆکانی ئێران و تورکمەنستان لە کۆگەی فەرهەنگی-مێژوویی سەعداباد بەڕێوەچوو.
سهرۆک کۆماری تورکیا لهسهر بانگهێشتی فهرمیی سهید ئیبراهیم ڕهئیسی سهرۆک کۆماری ئێران به سهرۆکایەتی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری گهیشته تاران.
پاش ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمیی لە کۆگەی سەعدائاباد، بەڵگەنامەکانی هاوکاریی دوو قۆڵی لە بوارەکانی گەشەپێدانی گواستنەوە و ترانزێت، ئاڵوگۆڕی زانستی و فەرهەنگی، ژینگەپارێزی، فەرهەنگ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی-ئابووری ، لە نێوان وەزیرانی ئێران و تورکمەنستان و بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارەکانی هەردوو وڵات واژۆ کران.
دوابەدوای ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە، سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکمانستان، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و سەردار بێردیێڤ محەممەدۆف، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا بەشدارییان کرد.
مەراسیمی پێشوازی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرۆک کۆماری تورکمەنستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆگەی فەرهەنگی-مێژوویی سەعدەئاباد بەڕێوەچوو، دوای ئەوە ڕەئیسی و بێردیێڤ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا .